ساڵی ڕابردوو هەزار و ٩٤٣ کەس بەتۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاند، ساڵی رابردوو هەزار و ٩٤٣ کەسیان بەتۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکردووە.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایش/هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماری کار و چالاکییەکانی بۆ ساڵی ۲٠۲۱ بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هەزار و ٩٤٣ کەس بەتۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون کە ۸٦۳ یان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان لە دادگا یەکلایی بووەتەوە و سزادراون، ۱۹٤ یان بە دەستەبەر ئازادکراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان لە دادگا بەردەوامە، ۳۳ کەس لەبەر کەمی بەڵگەی تاوان لەدژیان بەبڕیاری دادگا ئازاد کراون و ٦۱ یان بە فەرمانی دادگا سنوورداش کراونەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر لەو ماوەیەدا دەستیان بەسەر بڕی ۳۷٤ کیلۆ و ۷۲۹ گرام ماددەی هۆشبەر کە ۱۷۲ و ۷۷۸ گرام هێرۆیین، ۸۳ کیلۆ و ۷۸٦ گرام تلیاک، ۹٦ کیلۆ و ۱٤۱ گرام کریستال، ۱٤ کیلۆ و ٥٦۲ حەشیش، چوار کیلۆ و ٤٣٨ گرام جامایکا و سێ کیلۆ و ٢٤ گرام ماریگوانا بووە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە رونیکردووەتەوە هەر لە ساڵی رابردوودا بڕی ٥٦۲ کیلۆ و ٥٠٠ گرام توتنی هیندی تۆباکۆ تێکەڵکراو بە حەشیش و ٤۷ هەزار و ۳۷۸ شیت حەبی پزیشکی هۆشبەری جۆراوجۆر دەستی بەسەردا گیراوە.

وتوشیەتی کە بڕی ٢١ ملیۆن و ٩٨٥ هەزار دیناری عیراقی، ٤٤ هەزار و ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی و ٧٠٠ یۆرۆی ساختە دەستی بەسەرداگیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button