لە تورکیا 31گەشتی ئاسمانی هەڵوەشێندرایەوە

لڤین:
بەهۆی خراپیی کەشوهەوا، کۆمپانیای تورکیش ئێرلاین 31 گەشتیی ئاسمانیی لە شاری ئهستهنبوڵ ههڵوهشاندهوه.
ئەمڕۆ یەکشەممە کۆمپانیای تورکیش ئێرلاین رایگهیاند هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکان بۆ پاراستنی گیانی کارمەندان و گەشتیاران و سەلامەتی ئاسایشی گەشتکردن دەگەڕێتەوە، بۆیە سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سەبیحە گۆکچەن لە ئهستهنبوڵ هەڵوەشێنرانەوە.
بەگوێرەی پێشبینیە کەشناسیەکان شەپۆلێکی نوێی بەفربارین روو لە ناوچەکە دەکات کە سەرەتاش لە تورکیاوە دەست پێدەکات.