مەسرور بارزانی دەزگای خێرخوازی بارزانی دەکاتە مەرجی کردنەوەی دەروازەی پیشخابور

لڤین:

بە مەرجی چوونی دەزگای خێرخوازی بارزانی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دەربڕیوە دەروازەیی سنوری پیشخابور- سێماڵکا مانگی دوو جار بکرێتەوە.

دوای زیاتر لە مانگێک لە نێوەندگیرییەکانی ئەمریکا حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆ کردنەوەی دەروازەی سنوری سێماڵکا – پیشخابور لە نێوان خاکەکەی و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەوەش تەنها لە مانگێکدا دوو جار بۆ تێپەڕاندنی هاوکارییە گرنگەکان.

ڕۆژی 15ی کانوونی یەکەم، دەروازەی سنووریی پیشخابوور/ سێمالکا لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە داخرا، دوای ئەوەی هێزە ئەمنیەکانی دەروازەکە لەگەڵ ئەندامانی گەنجانی شۆڕشگێڕدا پێکیاندادا، گەنجانی شۆڕشگێڕ گروپێکی گەنجن لە ڕۆژئاوای کوردستان.

بەپێی راپۆرتەکان چەند پاسەوانێکی دەروازەی پیشخابور لە دەروازەکە بەهۆی ئەو بەردانەی کە لەلایەن گەنجانەوە ئاراستەیان کرابوو بریندار بوون، بەڵام هەردوولا گلەیی لە یەکتر دەکەن بۆ دەستپێکردنی توندوتیژییەکانی ئەو ڕۆژە.

وەستاندنی هەموو هاتوچۆ مرۆیی و بازرگانییەکان و کەسانی  ئاسایی و گەیاندنی یارمەتییە گرنگەکان بۆ هەرێمەکە کێشەی دروست کردووە، بەڵام ئەو دەروازانە بە کراوەیی ماونەتەوە بۆ ستافی هاوپەیمانی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا، کە لەنێویاندا نزیکەی 900 سەربازی هێزی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی ئەمەریکا کە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا جێگیرکراون.

پێگەی ئەلمۆنیتۆر ئاشکرای کردووە دوای چەند هەفتەیەک لە پەیوەندی دیبلۆماسیەتی بەهێز کە بریتی بوو لە پەیوەندی تەلەفۆنی لە نێوان مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و برێت مەکگورک، ڕێکخەری کۆشکی سپی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لە ٢٣ی کانونی یەکەم و کۆبونەوەی مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتی و  نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم لە ٧ی کانونی دووەم بڕیاری ئاسانکاری بۆ ئەو هاوکارییانە لەلایەن مەسرور بارزانیەوە دراوە.

ئاماژەی بەوەکردووە دوای پەیوەندی بەرپرسانی ئەمریکا لەگەڵ مەسرور بارزانی لەو ماوەیەدا سێ کاروانی هاوکاری دەرباز بووە، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە سنورەکە بەتەواوی بکرێتەوە تا ئەو کاتەی کەسوکاری ئەو گەریلایانەی داوای تەرمی ڕۆڵەکانیان دەکەنەوە کۆتایی بە چالاکیەکانیان نەهێنن.

بەگوێرەی راپۆرتی ئەلمۆنیتەر کە عيمبەرین زەمان ئامادەی کردووە، مەرجێکی دیکەی حکومەتی هەرێم بۆ کردنەوەی دەروازەکە ئەوەیە کە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری مۆڵەتی فەرمی بۆ ڕێکخراوی خێرخوازیی بارزانی دەربکات کە لە لایەن بنەماڵەی بارزانییەوە پشتیوانی دەکرێت، بە مەبەستی ئەوەی کۆمەکی مرۆیی لە ناو کوردەکانی سوریادا دابەش بکات، بەڵام لە سەرەتای شەڕی سوریاوە پەکەکە بانگەشەی ئەوە دەکات کە دامەزراوەی خێرخوازی بارزانی خزمەتی سیخوڕەکانی تورکیا دەکات.

مۆنیتۆر وتوشیەتی بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لەسەر ئەوەدەکەنەوە کە نابێت بە هیچ شێوەیەک بڕیاری کردنەوەی سنوورەکە بۆ خزمەتی پەکەکە بەکار بهێندرێت و یەکێک لەبەرپرسان وتویەتی “نابێت هاوڵاتیان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا ببنە قوربانی کێشە سیاسییەکانی ئێمە بەتایبەتی یارمەتی بۆ خەڵکانی کەدەرامەت”.

ئەو بەرپرسە ئەوەشی بۆ ئەلمۆنیتۆر خستەڕوو کە پێویستە بارودۆخی سنوورەکە لە چوارچێوەیەکی فراوانتری هەڵسوکەوتی پەکەکە لە کوردستانی عێراق هەڵبسەنگێنرێت کە “تورکیای لە جاران زیاتر بەرەو ناو خاکەکەمان ڕاکێشاوە”.

لە سەرەتای ساڵی ڕابردووەوە کە تورکیا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لەدژی پەکەکە لەناو خاکی هەرێمی کوردستان چڕکردۆتەوە، ئاڵۆزییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی کرێکارانی کوردستان زیاتر بووە.

ئەو ئاڵۆزیانەی گەنجانی شۆڕشگێڕ بۆ پشتیوانی لە کەسوکاری ئەو گەریلایانەبوو کە بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە ڕەتکردنەوەی ڕادەستکردنەوەی تەرمی ژمارەیەک لە گەریلاکانی پەکەکە کە دەوترێت لە کەمینێکی هێزەکانی پارتیدا لە خەلیفان کوژراون. بەڵام تا ئێستا پارتی لەو بارەیەوە هیچ لێدوانێکی نەداوە، هەر بۆیە کەسوکاری ئەو گەریلایانە کە پەکەکە ناسنامەکانیانی بڵاوکردەوە مانگرتنیان لە دەروازەکە دەستپێکردبوو زیاتر لە سێ مانگە بەردەوامن.

 

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button