گروپێک دەستگیرکران کە ئۆتۆمبێلی هەرزانیان کڕیوە و سوتاندویانە و پارەیان کۆکردووەتەوە

لڤین:

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی باندێكى فیڵكردنیان ڕاگەیاند کە بە ناوی ستانی ئۆتۆمبێل و هاوکاری  پاره‌یان له‌هاوڵاتیان كۆكردبوه‌وه‌ .

پۆلیسی سلێمانی لە ڕاهەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد: دواى ئه‌وه‌ى بنكه‌ى پۆلیسى خه‌له‌كان ئاگاداركرایه‌وه‌ له‌بوونى ڕوداوێكى سوتانى ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر ڕێگاى دوكان – ڕانیه‌ ، پاش چوونى هێزه‌كانى پۆلیسى دوكان و به‌رگرى شارستانى بۆ شوێنى ڕوداوه‌كه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ ئۆتۆمبێلێكى جۆرى ميتسیوبوشى ژماره‌ى نه‌ینه‌وا به‌ته‌واوه‌تى سوتاوه‌و شۆفێره‌كه‌ى به‌ناوێكى خوازراوه‌وه‌ خۆى وه‌ك پێشمه‌رگه‌ ده‌ناسێنێت.

پۆلیس ئەوەشی ڕاگەیاندووە: سێ كه‌سى تریش له‌شوێنى ڕوداوه‌كه‌ به‌ناوه‌كانى (ل ، ر ، م – أ ، ع ، م – ح ، م ، م ) بڕى 5 ملیۆن و 794 هه‌زار دینارى عیراقى و 320 دۆلار و 50 یۆرۆیان له‌ڕێبوارانى ئه‌و شه‌قامه‌ بۆ شۆفێرى ئۆتۆمبێله‌ سوتاوه‌كه‌ كۆكردۆته‌وه‌ .

ئاماژەی بەوەشکردووە: بەھۆی گومانیان لەڕووداوەکە، مه‌فره‌زه‌كانى بنكه‌ى پۆلیسى خه‌له‌كان ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه‌ى وردیان ده‌ستیپێكردوو زانرا كه‌ خاوه‌نى ئۆتۆمبێله‌كه‌ ناوى (م ، خ ، أ له‌دایكبووى 1992)دانیشتوى قه‌زاى ئاكرێیه‌و پیشه‌ى پێشمه‌رگه‌ نییه‌و به‌ناوى پیرۆزى پێشمه‌رگه‌وه‌ ئه‌م كاره‌ى كردووه‌و پۆشاكى پێشمه‌رگەى له‌به‌ركردووه‌و ئه‌و كه‌سانه‌شى كه‌ پاره‌كه‌یان بۆ كۆكردۆته‌وه‌ شه‌ریكى تاوانه‌كه‌ى بوون و ئۆتۆمبێله‌كه‌ش به‌نرخێكى هه‌رزان كریویانه‌و خۆیان سوتاندویانه‌ .

بەبیری هێناوەتەوە کە ئه‌م باندە چه‌ند جارێك ئه‌و تاوانه‌یان ئه‌نجامداوه‌ له‌به‌حركه‌و سه‌نگه‌سه‌رو چه‌ند پارێزگایه‌كى ترو له‌كاتى لێكۆڵینه‌وه‌شدا دانیان ناوه‌ به‌تاوانه‌كه‌یاندا.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button