دواجار بڕیاری دەستبەکاربونەوەی سزادراوانی بادینان دەرچوو

لڤین:
دواجار بڕیاری زیندانیە ئازادکراوەکانی بادینان بۆ سەر کارەکانیان دەرچوو، بەریوەبەرایەتی پەروەردەی دهۆک نوسراوی بۆ دەستبەکار بونیان دەرکردووە.
مامۆستا بەدەل بەرواری ڕایگەیاند، دواجار بڕیایر دەستبەکاربوونەوەمان لە کارەکانمان دەرچوو و ستایشی ئەو کەسانەی کردووە کە لەخەمیاندا بوون بۆ دەستبەکاربونەوەیان.
بە هۆی ئەوەی لەسەر خۆپیشاندان و چالاکی مەدەنی دەستگیرکرابوون و لەلایەن دادگای تاوانی دووی هەولێرەوە سزایان بەسەردا سەپێندراو دواتر ئازادبوون هەریەکە لە (فرسەت ئەحمەد، بەدەل بەرواری، سلێمان موسا و جەمال خەلیل) لە کاری مامۆستایەتیان دوور خرابوونەوە.
دوای ئازادکرانیان و بە گوشاری میدیاکان وەزارەتی پەروەردە بڕیاری گەڕانەوە سەرکاری بۆ دەرکردن و ئەمڕۆش بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی دهۆک بۆ ئەو مەبەستە نوسراوی بۆ پەروەردەکانی کردووە تا فەرمانی دەستبەکار بوونەوەی ئەو چوار سزادراوەی بادینان جێبەجێ بکەن.