ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

لڤین: 

ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، ڕونکردنەوەیەکی لەسەر ڕوداوەکانی ئێوارەی ئەمڕۆی شارۆچکەی ڕانیە بڵاو کردەوە و دەڵێت: لەو ڕوداوەدا چوارکەس گیانیان لەدەستداوە. 

دەقی ڕونکردنەوەکە: 

روونکردنەوەیەک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستانەوە…

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ ٢٥ی ١١ی ٢٠٢١ ھێزێکی فەرمی بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگا و سەروەریی یاسا بۆ دەستگیرکردنی داواکراو (موراد کانی کوردەیی) لە شاری رانیە بەشێوەیەکی مەدەنی و یاسایی ئەرکی دەستگیرکردنی ناوبراویان پێسپێردرا، لەکاتی جێبەجێکردنی بڕیارەکە موراد کانی کوردەیی و پاسەوانەکانی کە لەگەڵیدا بوون رووبەڕووی ھێزەکە دەبنەوە کە لەکاتی ئەرکدا بوون بۆ جێبەجێکردنی سەروەری یاسا، کارمەندێکی ئەمنی بە ناوی (شامل زرار ئیسماعیل) شەھید دەکەن و سێ کەسی تریش بریندار دەکەن.
لەئەنجامی وەڵام و دەستپێشخەری یاساشکێنان و ھەڵھاتوان موراد کانی کوردەیی و دوو لە پاسەوانەکانی دەکوژرێن.

لێرەوە بۆ رای گشتی رووندەکەینەوە دەزگا ئەمنییەکان بەدواداچوون دەکەن بۆ دەستگیرکردنی ھەموو ئەو تۆمەتبارانەی پەیوەستن بەم رووداوەوە و لەدادگا ھەڵھاتوون و سەرجەم تۆمەتباران راپێچی بەردەم دەسەڵاتی دادوەری دەکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button