نرخی نەوت زیاتر لە 2%ی بەهای خۆی لەدەستدا

لڤین:

ئاژانسی رۆیتەرز ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا زیاتر لە لەسەدا 2ی بەهای خۆی لەدەستدا، ئەوەش بەهۆی نیگەرانییەكان لە زیادبونی خستنەڕوی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان و هەروەها نیگەرانی سەرمایەگوزاران لەوەی جۆرە گۆڕاوە نوێیەكەی كۆرۆنا زیان بە ئاستی خواست بگەیەنێت.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوتی برێنت بەردەوام بوە لە دابەزین، بەشێوەیەك كە لە( سەدا 2.1 )ـی بەهای خۆی لە دەستداوەو نرخی یەك بەرمیلی بە ( 80.53 )  دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەروەها ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەیشداوە نرخی نەوتی تەكساسیش لە( سەدا 2.6 )ـی بەهاكەی خۆی لەدەستداوەو نرخی یەك بەرمیلی بە ( 76.35 ) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

سەبارەت بە دابەزینی نرخی نەوت، ئاژانسەکە ئاماژەی بە دو هۆکار داوە، كە یەكەمیان ترسە لە زیادبونی خستنەڕوی نەوت لە بازاڕەكانداو دوەمیان ترسە لەوە بڵاوبونەوەی جۆرە گۆڕاوە نوێیەكەی كۆرۆنا، زیان بە ئاستی خواست لەسەر نەوت، بگەیەنێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button