جۆنسۆن هەڕەشە دەکات و ماکرۆن داوای کۆبونەوەی یەکێتی ئەوروپا دەکات

لڤین:

بەهۆی ڕودوەکەی کەناڵی ئینگلیز سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا هەڕەشە لە قاچاغچیەکان دەکات و سەرۆکی فەرەنساش دوای کۆبونەوەی بەپەلە لە یەکێتی ئەوروپا دەکات.

ژمارەی گیان لەدەستدراوانی ئاوەکانی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا گەیشتە 31 کەس، ئەوەش بە گەورەترین ڕوداوی کۆچبەران هەژمار دەکرێت لە شەش ساڵی ڕابردوودا.

ڕووداوەکە لە نزیک شارە کەناراوییەکانی کالایس و دەنکیرکی فەڕەنسا ڕوویدا، کاتێک ماسیگرەکان چوپێکی بەتاڵ و لاشەیان لەسەر ئاوەکە بینی جێرالد دارمانین، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا وتی باوەڕیان وایە کە 34 کەس لەسەر بەلەمەکە بون.

دارمانین وتی کە 31 تەرم و دوو ڕزگاربوو دۆزراونەتەوە، ئەو بە خراپترین کارەساتی ناو کۆچبەرانی ئەو ناوچەیەی زانیوە.

بەپێی ئامارێک لەلایەن پرۆژەی کۆچبەرانی ونبووی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران (IOM)ەوە تۆمار دەکرێت، لە ساڵی 2014ەوە کە پڕۆژەکە دەستی بە کۆکردنەوەی داتا کردووە، کوشندەترین ڕووداوی خنکانی کۆچبەران بووە لە کەناڵی ئینگلیزی.

وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ڕاگەیاند کە چوار قاچاخچی گومانلێکراو بە هۆی ڕوداوەکەوە دەستگیرکراون و دواتریش ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا کاردانەوەی بەرامبەر ئەو تراژیدیایە هەبوو بە داواکردنی کۆبوونەوەی بەپەلەی وەزیرانی یەکێتی ئەوروپا کە بەشدارن لە کێشەکانی کۆچ و کۆچبەران و وتی ناهێڵن کەناڵەکە بگۆڕدرێت بۆ گۆڕستان.

بۆریس جۆنسۆن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا وتی کە ئەو بە مردنی کۆچبەران لە کەناڵی ئینگلیزی شۆک بووە و بیرو خەیاڵی لای بنەماڵيی قوربانیەکانە سوێندی خوارد بۆ لەناوبردنی قاچاخچییەکان.

وتیشی: ئێمە دەبێت لەگەڵ هاوڕێ فەڕەنسیەکانمان کار بکەین، لەگەڵ هاوبەشە ئەوروپیەکانمان من بە هاوبەشەکانمان دەڵێم لە سەرانسەری کەناڵەکە، ئێستا کاتی ئەوەیە هەموومان پێکەوە کار بکەین بۆ ئەوەی هەر شتێک لە دەستمان بێت بۆ لەناوبردنی ئەو چەتانە.

لە ساڵی 2019دا 39 کۆچبەری ڤێتنام لە ناو لۆرییەکی ساردکەرەوەدا مردن لە کاتی پەڕینەوەدا لە بەلجیکاوە بۆ بەریتانیا، کە خراپترین ڕووداو بوو کە لە نێوان خاکی ئەوروپا و بەریتانیا ڕوویدابوو.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button