نەخۆشخانەیەک بۆ چارەسەری ئاڵودەبووانی ماددەی هۆشبەر دروست دەکرێت

لڤین:
بۆ یەکەمجار لە عێراق و هەرێمی کوردستان، نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە ئاڵودەبووانی ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری دیدارێکی لەگەڵ ئیبراهیم ئیدریس، وەبەرهێنەری پڕۆژەی دروستکردنی نەخۆشخانەکە بڵاوکردووەتەوە
ئەو وەبەرهێنەرە دەڵێت: دوای به‌دواداچوونمان ده‌ركه‌وت له هه‌رێمی كودستان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری سه‌ره‌كی ئه‌م بابه‌ته‌یه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پرۆپۆزه‌لێكمان پێشكه‌ش کرد و به خۆشحاڵییه‌وه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رز كرایه‌وه و ئەوانیش ڕەزامەندییان دا و دواتر ڕەوانەى وه‌به‌رهێنان كراین.
ئاماژەی بەوەکردووە حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتیوانی كردون و له سه‌رۆكایه‌تی و وه‌زاره‌تی شاره‌وانییەوە به پانتایی ٢٠ هه‌زار مه‌تر زه‌وی پێویست بۆ پڕۆژەکە دابین كراوە و ئێستا هه‌موو ڕێكاره‌كان ته‌واو بوون و بڕیار وایە بە‌م زووانە ده‌ست به دروستكردنی باڵه‌خانەکەى بکەن.
ئیبراهیم ئیدریس، روونیشیدەکاتەوە، ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یە وه‌ك هه‌ر نه‌خۆشانه‌یه‌كی دیکە نییه، به‌ڵكو پێویستی بە چاودێرى و سه‌رپه‌رشتیی ڕاسته‌وخۆی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده و داد هەیە و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشیش لایه‌نێكی سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندیدارە بە‌م پڕۆژە‌یه.
لەبارەی خەرجی چارەسەرکردنی ئاڵوودەبووان، ئەو وەبەرهێنەرە دەڵێ چەند بۆچوونێك هه‌یه، به گشتی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پڕۆژە‌یه‌كی وه‌به‌رهێنانه، هه‌وڵ ده‌درێت ته‌نها لایه‌نه ماددییه‌كه مه‌به‌ست نه‌بیت، هاوكات ڕێكخراوی تری په‌یوه‌ندیدار پشتوانی كه‌سانی تووشبوو ده‌كه‌ن، له لایه‌كی تره‌وه خودی خانه‌واده‌كان كه توانای داراییان هه‌یه پێیان خۆشه له ڕووی ماددیه‌وه هاوكار بن و به جۆرێك له جۆره‌كان خه‌رجی منداڵه‌كانیان بكه‌ن كه ئاڵووده بوونه. به دڵنیاییه‌وه حكومه‌تیش پشتوانی ئه‌م حاڵه‌تانه ده‌كات.