کافێکەی ئاکۆ چکۆل لە شەقامی سالم داخرا

لڤین:
قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی پابەندنەبوون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت ئاکۆ چکۆل کافێ2ی لە شەقامی سالم داخست.
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاکۆ چکۆل کافێ2ی لە شەقامی سالم داخست.
قائیمقامیەت ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێکی دیکە لە سەرپێچییەکانی ئاکۆ چکۆل کافێ2 پابەندنەبونییەتی بە رێنماییەکانی گەشتیاری و نەبونی مۆڵەتی کارکردن، بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکاتەوە.
ئاکۆ چکۆل، نێو سۆشیال میدیا ناویکی دیارە و کورتە ڤیدیۆ کۆمیدی بڵاودەکاتەوە و لە ماوەی ڕابردووش چەند کافێیەکی بە ناوی خۆیەوە کردەوە.