ئەمساڵ زیاتر لە ٣٥٠٠ ڕووداوی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان ڕوویانداوە

لڤین:

وتەبێژی ھاتووچۆی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، رووداوەکانی ھاتووچۆ لە ھەرێمی کوردستان بەراورد بەساڵی ڕابردوو زۆر زیادی کردووە، زۆری ئۆتۆمبێل هۆکارێکی سەرەکی زیادبوونی ئەو ڕووداوانەیە.

ئەسعەد کەریم، وتەبێژی ھاتووچۆی ھەرێمی کوردستان بە میدیای فەرمیی پارتی ڕاگەیاند “رووداوەکانی ھاتووچۆ زۆر زیادی کردووە بەراورد بە ساڵی رابردوو، چونکە ساڵی رابردوو چەند مانگێک کەرەنتینە بوو و کەمتر ئوتۆمبێل بەکار دەھات، بەڵام ئەمساڵ زیاترن.”

وتەبێژی هاتووچۆی هەرێم ئاشکرایکرد، ژمارەی ئوتۆمبێل زۆر بووە و گەیشتووەتە دوو ملیۆن ئوتۆمبێل لە ھەرێمی کوردستان، ئەمساڵ لە ھەرێمی کوردستان کۆی گشتی رووداوەکان ٣ ھەزار و ٥٠٩ رووداوی ھاتووچۆ بووە بە هۆیەوە ٥٣٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەکردووە زۆرترین ڕووداوی هاتووچۆ لە شاری سلێمانی بووە کە ھەزار و٨١ رووداو بووە و دوای ئەویش لە پارێزگای ھەولێر ٨٤٤ رووداو، لە دھۆک ٨٣٩ رووداو، لە راپەرین ٢٣٨ رووداو و لە گەرمیان ٢٣٧ رووداو، لە سۆران ١٩٠ رووداو، لە ھەڵەبجە ٨٠ رووداو روویانداوە شەش ھەزار و ٢٦ کەسیش برینداربوون.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button