“یەکێتی و گۆڕان تەنها بۆ شەرعیەتدان بە تاکڕەوییەکەی مەسرور بارزانی لە ڕژێمەکەیدا بەشدارن”

لڤین:

چالاکوانێکی مەدەنی، لەسەر سزادانی گیراوەکانی بادینان بە شەش ساڵ زیندانی، ڕەخنەی توند لە یەکێتیی و گۆڕان دەگرێت و دەڵیت: ئەو دوو حزبە تەنها بۆ ئەوە لە رژێمە تاکڕەوییەکەی مەسرور بارزانیی بەشدارن تا شەرعییەت بدەنە تاکڕەوییەکانی، بە پێچەوانەوە “بارزانی وەک فەرمانبەری پلە دەش نایانبینێت “.

کەمال چۆمانی، چالاکوانی مەدەنی، لەکاردانەوەی سزادانی پێنج ڕۆژنامەنووس و چالاکوانەکەی شاری هەولێر، لە لایەن دادگای هەولێرەوە، لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک نوسینێکی بڵاو کردەوەتەوە.

لەسەرەتای نووسینەکەیدا ئەو چالاکوانە، دەڵێت: یەکێتیی و گۆڕان وا دیارە تەنها بۆ ئەوە لە رژێمە تاکڕەوییەکەی مەسرور بارزانیی بەشدارن تا شەرعییەت بدەنە تاکڕەوییەکانی، بارزانی وەک فەرمانبەری پلە دەش نایانبینێت، تەنها بۆ شەرعییەتدان لەوێی هێشتونەتەوە.

لە بەشێکی دیکەیدا نوسیویەتی: “یان هەڵوێستی قەتعیی رابگەیەنن، یان وا باشترە واز لە خەڵکی کوردستان بێنن و شەڕەکە بۆ خەڵک و پارتیی لێبگەڕێن نەک بە لێدوانی چەواشەکارانە دۆخەکە تێبپەڕێنن”.

کەمال چۆمانی، زیاتر نوسیویەتی و دەڵێت: یەکێتیی و گۆڕان دەزانن پارتیی بە لێدوانێک کۆتایی بە هیچ شتێک ناهێنێت، بۆیە لێدوان قسەی بێبنەمایە تا دەیکەنە هەڵوێست.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button