فڕۆکەخانەی سلێمانی لە بارەی گەشتی هاوسەری لاهور جەنگی بورهان ڕونکردنەوە دەدات

لڤین: 

لەبارەی ڕێگریکردن لە هاوسەری لاهور جەنگی بورهان بۆ ئەوەی لە بەشی (vip ) فڕۆکەخانەی سلێمانیەوە گەشت بکات فرۆکەخانەی سلێمانی ڕەتیدەکاتەوە و دەڵێت ئەو هەواڵە ڕاست نییە. 

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: خێزان و خانەوادەی لاھور جەنگی بورھان خۆیان نەیان ویستووە لە بەشی تایبەتی (vip )ەوە سەفەری دەرەوەی وڵات بکەن.

سەرچاوەکە وتیشی: ھیچ کەسێک رێگر نەبووە لێیان لە سەفەرکردنیان لەو بەشەوە، ئەوان خۆیان نەیانویستووە لەو بەشەوە گەشت بکەن، بەڵکو ھەواڵی دروست ئەمەیە و ھەر دەنگۆیەکی تر لەو بارەیە رەتدەکەینەوە .

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە شەوی ڕابردوو هاوسەر و منداڵەکانی لاهور جەنگی بورهان گەشتیان کردو ژمارەیەک میدیا و سۆشیال میدیا بڵاویانکردەوە کە ڕێگریان لێکراوە لە بەشی (vip )یەوە گەشت بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button