لیژنەی لێكۆڵینه‌وه له تێوه‌گلانی چەند په‌رله‌مانتارێک له دۆسییەکى گه‌نده‌ڵی دەستبەکاربوو
لڤین:
ئەو لیژنەیەی کە پەرلەمان بۆ لێکۆڵینەوە لە تێوەگلانی بەشێکی پەرلەمانتاران لە گەندەڵیی پێکیهێنابوو، ئەمڕۆ دەستی بە کار کرد داوایش دەکات هه‌ركه‌سێك به‌ڵگه‌یه‌كی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان، كه پێگه‌كه‌ی خۆی به‌كارهێناوه بۆ كاری تایبه‌ت و گه‌نده‌ڵی بۆمان ڕه‌وانه بكات.
به‌ڵێن ئیسماعیل، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ندامی ئه‌و لیژنەی، کە پێکهێنراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە تێوەگلانی پەرلەمانتاران لە گەندەڵی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسیدا ڕایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی ڕابردوودا له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی هەرێمەوە باسی ئه‌و ده‌نگۆیانه كرا، كه گوایه ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار پێگه‌كه‌ی خۆیان به‌كارهێناوه بۆ كاری تایبه‌ت و له‌سه‌ر بڕیاری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچوونی ڕاستییه‌كان پێكهێندرا، ئه‌مڕۆش یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كه ئه‌نجامدرا و بڕیاریشدراوه په‌رله‌مانتاران به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ سه‌ردانی پڕۆژه‌كان نه‌كه‌ن.
ئەندامى لیژنەکە داواده‌كات هه‌ركه‌سێك به‌ڵگه‌یه‌كی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان، كه پێگه‌كه‌ی خۆی به‌كارهێناوه بۆ كاری تایبه‌ت و گه‌نده‌ڵی بۆیانی ڕه‌وانه بكات و ئەوانیش وه‌كو لیژنه‌كه دوور له ئینتیما حزبیه‌كان كاری خۆیان ده‌كه‌ن و چاوپۆشیش له‌هیچ په‌رله‌مانتارێك ناكه‌ن.
بەڵێن ئیسماعیل جەختیشیكردەوە، باسی هیچ په‌رله‌مانتارێك نه‌هاتۆته لای ئێمه، وه‌كو ناو، دۆسێی هه‌ركه‌سێكیش بێته لامان پیشه‌ییانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین، هه‌ر په‌رله‌مانتارێك له گه‌نده‌ڵیه‌وه گلابێت به ڕاپۆرت ئاڕاسته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ین و دواتر ئه‌گه‌ر پێویست بێت ده‌درێت به دادگا.
لەکۆبوونەوەى ڕۆژی ١ – ٦ – ٢٠٢١،ی پەرلەمانى کوردستان ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمان سەردانیکردنی کەسی پەرلەمانتارانی بۆ پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون و خزمەتگوزرارییە گشتیەکانی بواری بەڵێندەرایەتی و وەبەرهێنان قەدەغەکرد، ئەوەیش بەهۆی ئەو دەنگۆیانەی باسی لە دەستێکەڵکردنی هەندێک لە پەرلەمانتارانی دەکرد، لەگەڵ خاوەن کارەکان.