حکومەتی هەرێم قەرەبوکردنەوەی زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی هەولێر گفتوگۆ دەکات

لڤین: 
ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و گفتوگۆی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووەانی لافاوەکەی هەولێر گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت. 
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم بڵاوی کردەوە لە کۆبونەوەی ئاسایی هەفتانی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕەشنووسی (پەیڕەوی ئەنجومەنی باڵای گەشەپێدانی خانمان لە هەرێمی کوردستان – عێراق) بە میوانداریی ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای خانمان دەخرێتەڕوو..
فەرمانگەکە ئاشکرای کردووە، خستنەڕووی بابەتی وەرگرتنی دەرچووانی ئامادەییەکان لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢١ – ٢٠٢٢ ، و چارەسەری زیادبوونی ژمارەی دەرچووان کە تێکڕای نمرەی بەرزیان بەدەستهێناوە لە تاقیکردنەوەی وزاریی ئامادەییەکان و توانای سنورداری زانکۆ و پایمانگاکان بۆ وەرگرتنی دەرچووان بەپێی داخوازی خۆیان.
بابەتی قەرەبووکردنەوەی زیانی هاوڵاتیان لە ئەنجامی لافاوی ڕۆژی ٢٠٢١/١٠/٣٠ و ڕاسپاردنی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی ڕوودانی ئەو زەرەر و زیانانە و چۆنیەتی چارەسەرکردنیان تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکە دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button