لە بارەی کرم لە مۆزدا دوو وەزارەت رونکردنەوە دەدەن

لڤین:

هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان له‌ باره‌ی ده‌نگۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی مه‌ترسیدار به‌هۆی خواردنی مۆزه‌وه‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌ده‌ن و رایده‌گه‌یه‌نن، كه‌ دوای به‌دواداچوون ده‌ركه‌وت هیچ مه‌ترسییه‌ك نییه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی تەندروستیبو کشتوکاڵدا ئاماژە بەوەکراوە  “بەهۆی بڵاوبوونەوەی تۆمارێکی ڤیدۆیی لە تۆڕەکانی سۆشیال میدیا سەبارەت بەبوونی جۆرە کرمێک لەناو بەرھەمی مۆز گوایە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکی ترسناکە” بەدواداچونمان کرد.

دوو وەزارەتەکە دەشڵێن:  بە ھەماھەنگی لەگەڵ لایەنی پەیوەنداری عیراقی و بەدواداچوونی سەرچاوەکان و هاتنی بەرهەمی مۆز لە دەروازەکان و وەرگرتنی نمونەکانی ناو بازاڕ و کۆگاکان و جۆرەکان و شێوازی هاوردەکردن و بەکارهێنان، بۆمان دەرکەوت کەوا ھیچ حاڵەتێک لەم شێوەیە یان ئەم جۆرە بەرهەمانەی مۆز لە ھەرێمی کوردستان بوونی نیە و هیچ نەخۆشیەک تۆمارنەکراوە”.

باسیان لەوەشکردوەە “ئەم فیدیۆیە لە وڵاتانی دیکەی دەرەوەیە و لە چەند دەزگایەکی راگەیاندنی بیانی پێشتر بڵاوبووەتەوە، بۆ ئەم مەبەستە ھاوڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە لە سەلامەتی جۆرەکانی ئەم بەرهەمانە و نەبوونی هیچ نەخۆشیەکی پەیوەندار بەم بابەتە لەگەڵ بەردەوامبوونی بەدواداچوون لەپێناو تەندروستی و سەلامەتی هاوڵاتیان”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button