تەنها فراکسیۆنەکانی پارتی و یەکێتی و کەمینەکان و نەوەی نوێ بەشداری کۆبونەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەن

لڤین:

دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بە مەبەستی هەنگاوەکانی نوسینەوەی دەستوری هەرێم و پێکهێنانەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکاندا کۆدەبێتەوە، بەڵام سێ فراکسیۆن بایکۆتی کۆبونەوەکە دەکەن.

ئەو کوبونەوەیەی کە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان ئامادەکاری بۆ کردبوو ئەمڕۆ ئەنجام دەدرێت لەلایەن هەریەکە لە فراکسیۆنەکانی کۆمەڵ، گۆڕان. یەکگرتو، سەربەخۆکان بایکۆتکراوە.

بە گوێرەی لێدوان و ڕاگەیەندراوی فراکسیۆنەکان بێت هۆکارەکەی بۆ ئەو داوایانە دەگەڕێتەوە لەدواین کۆبونەوەی پەرلەمان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردوە و تائێستا وەڵامیان نەدراوەتەوە.

قسەکانی جەلال پەرێشان، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لەکۆبونەوەی پێشووتری پەرلەماندا، بووە هۆی ئەوەی دوای دانیشتنی پەرلەمان لەلایەن فراکسیۆنەکانەوە بایکۆت بکرێت بۆ ئەوەی سزای ئەو پەرلەمانتارە بدرێت یان داوای لێبوردن بکات.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button