نەوەی نوێ شەش مەرجی بۆ بەشداریکردن لە هاوپەیمانێتی هێزە کوردیەکان راگەیاند

لڤین:

نەوەی نوێ بۆ بەشداریکردن لە هاوپەیمانێتی هێزە کوردیەکان چەند مەرجێکی بڵاو کردەوە کە تیایدا داوای ئازادکدنی زیندانیانی بادینان و هەڵوەشاندنەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەێم و هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی دادوەری هەرێم دەکات.

نەوەی نوێ بۆ یەکریزی کورد  پڕۆژەیەکی بڵاو کردەوە و دەڵێت: کارکردن بۆ یەکدەنگی و یەکڕیزی دەبێ سەرەتا لەخزمەتی هاوڵاتیانی کوردستانەوە دەست پێبکات بەشێوەیەک ئاسانکاری بۆ ژیان و خۆشگوزەرانی هاوڵاتیان بکرێت نەک بارگرانیان بۆ دروست بکرێت.

ئاماژەی بەوەکردووە جوڵانەوەی نەوەی نوێ چەند خاڵێکی دیاری کردوە بۆ ئەوەی کورد لە ناو هەرؽم و لە دەرەوەی هەرێم بەهێز بێت و لە بەغدادیش قورسایی زیاتری هەبێت.

خاڵەکانی نەوەی نوێ:

١- جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایدەگەیەنێت کە بەشداری لە پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراقدا ناکات، هیچ پۆست و وەزارەتێکمان ناوێت.

٢- پێویستە کاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دیاری بکرێن، تاوەکو ئەو دوو هەڵبژاردنە نوێنەری خەڵک دیاری بکەن و پەرلەمانی داهاتوو ببێتە کۆکەرەوەی هەموو لایەنەکان.

٣- کۆمسیۆنی نوێی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە خەڵکانی بێلایەن و شارەزا دروست بکرێت و دوور بێت لە پشک پشکێنەی حیزبی.

٤- هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی دادوەری ئێستای هەرێم و هەڵبژاردنی ئەنجومەنێکی نوێ لە کۆمەڵێک دادوەری بەتوانا، کە دوور بن لە ئینتیمای حیزبی و پشک پشکێنەی لایەنە سیاسییەکان.

٥- ئازادکردنی سەرجەم دەستگیرکراوانی سیاسی و چالاکوان و رۆژنامەنوسان، وەک هەڵدانەوەی پەرەیەکی نوێ.

٦- دروستکردنی لیژنەیەک کە نوێنەرایەتی هێزە کوردستانییەکان و لیستە براوەکان بکات و بچن بۆ بەغداد بۆ ئەم داواکاریانە:

ئەلف/ بە هیچ شێوەیەک لە سەرەتادا باس لە وەرگرتنی وەزارەت و پۆست بۆ حزبە کوردیەکان نەکرێت (وە لە هەموو حاڵەتێکدا نەوەی نوێ هیچ پۆست و وەزارەتی ناوێت).

ب/ داواکردن بۆ رێکەوتن لەسەر گێڕانەوەی ناوچەکانی مادەی ١٤٠ ، وە لایەنی کەم دانانی پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک.

ج/ چارەسەرکردنی کێشەی پێشمەرگە و موچە و ئیمتیازاتیان و هاوتاکردنەوەی لەگەڵ موچە وئیمتیازاتی سوپای عێراق.

د/ جێگیرکردنی بودجەی هەرێمی کوردستان بە شێوەکی بەردەوام کە دڵنیایی تەواو بداتە هاوڵاتیانی کورد و فەرمانبەران.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button