وەزیری سامانە سرووشتییەکان: بابەتی بەنزینمان چارەسەرکرد

لڤین:

وەزیری سامانە سروشتییەکان رایگەیاند کێشەی بەنزینیان لەگەڵ بەغداد چارەسەر کردووە و لە چەند رۆژی داهاتوودا نرخەکەی دادەبەزێت و نەوستی سپیش بەسەر ماڵاندا دابەش دەکەن کە نرخەکەی لیتری زیاتر لە 400 دینار دەبێت.

وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان بە کەناڵی  رووداوی رایگەیاند “رۆژی رابردوو لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق کۆبووینەوە و بابەتی بەنزینمان چارەسەرکرد، ئومێد بەخوا لە چەند رۆژی داهاتوو ملیۆنێک و 80 هەزار لیتر بەنزینی جۆری کوالێتی بەرز دەگەڕێتەوە نێو بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان. ئەو نرخە گرانەی بەنزینیش دێتەخوارەوە”.

کەمال ئەترووشی، باسی لەوەشکرد “ئەو کێشەیەی بۆ پاڵاوگەی بازیانیش دروستببوو، چارەسەرکراوە، بەمەش کێشەی بەنزین تاڕادەیەک چارەسەر دەبێت، بەڵام گرفتەکە بنبڕ نابێت و پێویستی بە پلانێکی ستراتیژییە.”

لە بارەی دابەشکردنی نەوت بەسەر ماڵاندا وتی ” لە قۆناغی یەکەمدا کە لەم رۆژنەدا دەستپێدەکات، 50 ملیۆن لیتر نەوت دەگەیێنینە ناوچە شاخاوییەکان، لە قۆناغی دووەمدا 50 ملیۆن لیتر بەسەر قەزا و ناحییەکاندا دابەشدەکەین و لە قۆناغی سێیەمیشدا 50 ملیۆن لیتری دیکە بەسەر شارە گەورەکاندا دابەشدەکەین.”

لە بارەی نرخی ئەو نەوتەوە ئاماژەی بەوەکرد  “ئەو نەوتە لە دەرەوە هاوردە دەکرێت و کوالێتییەکی بەرزی دەبێت، حکومەتی عێراق لیتری بە 750دینار دەکڕێت و بە 400 دینار دەیفرۆشێتەوە بە هەرێمی کوردستان، ئێمەش تەنیا حەقی گواستنەوەکە دەخەینە سەر نەوتەکە کە چەند دینارێک دەبێت بۆ یەک لیتر و دابەشی دەکەین.”

 

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button