ناوەڕۆکی کۆبونەوەی یەکێتی و پارتی

لڤین:
لەدوای کۆبوونەوەکەی شاندی یەکێتی و پارتی لە سلێمانی، وتەبێژی یەکتی و پارتی رایانگەیاند کۆبوونەوەکە لەپێناو دروستکردنی یەکریزی بووە.
ئەمین بابەشێخ، وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و مەحمەود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆمگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەیان ئاشکرا کرد.
ئەمین بابە شێخ وتی: هەموو هەوڵێکمان بۆ ئەوەیە لە هەرێم و بەغداد یەکریزبین، یەکێتیش بەرنامەیدایە سەردانی هەموو لایەنە کوردستانییەکان بکات.
هاوکات مەحمود محەمەد، سوپاسی پێشوازیی یەکێتی کرد وتیشی: سەردانەکەمان دۆستانەیە، بۆ رەواندنەوەی ئەو نیگەرانیانەیە کە لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا دروستبووبوو.
وتەبێژی پارتی راشیگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق نەکراوە، ئەو پۆستە پشکی کوردە بەڵام مەرج نییە بۆ لایەنێکی دیاریکراوبێت.