مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

لڤین:
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ چواره‌مین ساڵرۆژی ماڵئاوایی مام جه‌لال راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، مام جه‌لال خاوه‌نی دونیابینی شۆڕشگێری و پێشبینی ڕاست و دروست بوو.
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی بۆ چواره‌مین ساڵرۆژی ماڵئاوایی مام جەلال سکرتێری گشتی یەکێتی رایگه‌یاند “له‌م رۆژه مه‌زنه‌ی ساڵرۆژی كۆچی مامدا به‌ڵێن دوپاتده‌كه‌ینه‌وه ھه‌میشه سایه‌ی شكۆمه‌ندی، بیری وردی، ته‌گبیری ژیرانه و پشوو درێژی شۆڕشگێرانه‌ی بكه‌ینه سه‌رمه‌شقی خه‌بات بۆ پێكه‌وه‌یی و پاراستنی چه‌پكه گوڵه‌كه‌ی كوردایه‌تی و دیموكراتی”.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه…
ڕاگه‌یه‌ندراوی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
بۆ چواره‌مین ساڵرۆژی ماڵئاوایی شكۆی نیشتمان و نه‌ته‌وه سه‌رۆك مام جه‌لال
چوار ساڵ به‌سه‌ر ماڵئاوایی یه‌كجاره‌كی سایه‌ی شكۆمه‌ندی نه‌ته‌وه و نیشتمان، رابه‌ری شۆڕشی نوێ ھه‌ڤاڵ مام جه‌لال تێپه‌ڕ ده‌بێت.
یه‌كێتییه‌كان، كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، گه‌لانی عیراق، دۆستانی ئازادی و دیموكراتی و فیدرالیش له ته‌واوی جیھاندا به رێز و نه‌وازشه‌وه ئه‌م یاده مه‌زنه ده‌كه‌نه‌وه و له مانا قوڵه‌كانی ڕاده‌مێنن.
سه‌رۆك مام جه‌لال ھه‌ر به ته‌نھا سكرتێری گشتی یه‌كێتی و سه‌رۆكی حزبێكی سیاسیی كوردستانی نه‌بوو، به‌ڵكو رابه‌ری شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان و سه‌ركرده‌ی تێكۆشانی گه‌لی كورد بوو له سه‌رتاسه‌ری كوردستان و ستوونێكی پته‌وی دیموكراتیزه‌كردنی عیراق و رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیھانیش بوو.
مام جه‌لال له ته‌مه‌نی پڕ به‌ره‌كه‌تی تێكۆشانی فیكری، سیاسی، پێشمه‌رگایه‌تی، دیبلۆماسی و خه‌باتی ھه‌مه‌لایه‌نه‌ی خۆیدا نموونه‌ی سه‌ركرده و سه‌ركۆمار و خه‌باتگێری ڕه‌سه‌ن بوو كه له ھه‌موو سه‌رده‌مه‌كاندا به وره‌ی به‌رز و پۆڵایینی كوردانه‌وه، خاوه‌نی دونیابینی شۆڕشگێری و پێشبینی ڕاست و دروست بوو، ھه‌میشه‌ش ئه‌م توانا و به‌ھره مه‌زنانه‌ی خۆی ده‌خسته خزمه‌تی دۆزی ره‌وای كوردایه‌تی، گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵی كورده‌واری و مه‌سه‌له‌ی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و دیموكراتیزه‌كردنی وڵات و گه‌شه‌پێدانییه‌وه. له سه‌رده‌می شۆڕشدا وێنه‌ی شۆڕشگێرێكی خۆڕاگر و كۆڵنه‌ده‌ر، بیرمه‌ندێكی واقیع بینی واقیع گۆر بوو، له ڕاڕه‌وه‌كانی حزبایه‌تی، دیپلۆماسی كوردستانی و عێراقی و جیھانیشدا پشوو درێژ و به ته‌گبیر و خاوه‌ن سه‌بری شۆڕشگێری به‌رپرسیارانه بوو.
ئه‌و له یه‌ك كاتدا سه‌ركرده‌ی پاراستنی پره‌نسیبه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و فیگه‌ری پاراستنی ئازادی راده‌ربڕین و سه‌ربه‌رستییه گشتییه‌كان بوو، دژی سته‌م و داگیركاری و چه‌وسانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، نه‌ته‌وایه‌تی ، ئاینی و مه‌زھه‌بی بوو، له‌گه‌ڵ ئاشتی و ئازادی و برایه‌تی میلله‌تان بوو، له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانی و به‌رژه‌وه‌ندی ھاوبه‌ش، بێ ده‌ستبه‌رداربوونی له مافه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌ی كه بۆ ئه‌وان و بۆ رزگاری نیشتمانی كوردستان شۆڕشی به‌رپا كرد و سه‌ری خست و گه‌یاندییه ئامانجی سه‌ركه‌وتن.
له‌مرۆشدا… كوردستانی ئازاد و عێراقێكی دیموكرات و فیدراڵ كه خاوه‌نی سه‌روه‌ری و نه‌خشه‌رێگای ده‌ستووری خۆیه‌تی، به‌ری ره‌نجی تێكۆشانی سیاسیی و ئه‌ندێشه‌ی فیكر و سیاسیی مام جه‌لال و باوكه دامه‌زرێنه‌ره‌كانی تری دیموكراتیزه‌كردنی عێراق و كوردستانه.
ئێمه وه‌ك یه‌كێتی و وه‌ك خه‌ڵكی كوردستانیش كه چواره‌مین ساڵرۆژی سه‌ركرده‌ی نه‌مر و جاویدانی گه‌له‌كه‌مان به‌رز راده‌گرین، به ھه‌ستی به‌رز و شانازی زۆره‌وه له‌م شاخه به‌رزه‌ی كوردستان، له‌م رووباره مه‌زنه‌ی خێر و ئاوه‌دانی كه له فه‌رھه‌نگی سیاسه‌تدا ناوی مام جه‌لاله، ده‌ڕوانین و تین‌وتاوی درێژه‌پێدانی خه‌باتی ره‌وای لێوه‌رده‌گرین.
له‌م رۆژه مه‌زنه‌ی ساڵرۆژی كۆچی مامدا به‌ڵێن دووپات ده‌كه‌ینه‌وه ھه‌میشه سایه‌ی شكۆمه‌ندی، بیری وردی، ته‌گبیری ژیرانه و پشوو درێژی شۆڕشگێرانه‌ی بكه‌ینه سه‌رمه‌شقی خه‌بات بۆ پێكه‌وه‌یی و پاراستنی چه‌پكه گوڵه‌كه‌ی كوردایه‌تی و دیموكراتی له وڵات‌دا. تا دروشمه ڕاست و ڕه‌واكه‌ی (ئاشتی، دیموكراسی، مافی مرۆڤ و چاره‌ی خۆنوسین) به ته‌واوی دێته دی.
سڵاو له رۆحی پاكی مام و سه‌رجه‌م شه‌ھیدانی گه‌له‌كه‌مان.
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان