هاوپەیمانی کوردستان بانگەشەی هەڵبژاردن رادەگرێت

لڤین:

سەرۆکایەتی ھاوپەیمانی کوردستان بەھۆی چوارەمین ساڵڕۆژی ماڵئاوایی سەرۆک مام جەلال-ەوە بڕیاریدا بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردن رابگرێت.

دەقی راگەیەندراوەکە…
راگەیەنراوێک لە سەرۆکایەتی ھاوپەیمانی کوردستانەوە

ھاوڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان
جەماوەرە دڵسۆزەکەی ھاوپەیمانی کوردستان؛
بەبۆنەی چوارەمین ساڵیادی ماڵئاویی سەرۆک مام جەلال، سەرۆکایەتی ھاوپەیمانی کوردستان بڕیاریدا بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر لە سەرتاسەری کوردستان ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردن رابگرێت. داواکارین کاندیدە بەڕێزەکانی ھاوپەیمانی کوردستان و ھەموو کادر و ھەڵسوڕاوانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە کاتژمێر ١٢ی ئەمشەوەوە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر ھەموو چالاکییەکی بانگەشەی ھەڵبژاردن رابگرن. ھەروەھا داوا لە میدیا و کەناڵەکانی راگەیاندنی یەکێتی و گۆڕان دەکەین لە ماوەی دیاریکراودا لە جیاتی رووماڵی بانگەشەی ھەڵبژاردن، بەرنامەکانیان تەرخان بکەن بۆ باسکردن لە ژیان و خەبات و تێکۆشانی سەرۆک مام جەلال و ھەڤاڵە تێکۆشەرەکانی و لەسەرووی ھەمووشیانەوە سەرکردەی مەزن رەوانشاد کاک نەوشیروان مستەفا.

سەرۆکایەتی ھاوپەیمانی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button