لڤین زانیاری نوێ لەسەر فەوجەکەی عەبدوڵای کوێخا موبارەک ئاشکرا دەکات

لڤین:

ئەو فەوجەی پارتی لە کاتی خۆیدا بەڵێنی بە عەبدوڵای کوێخا موبارەکدا لە بەرامبەر بوون بە پارتی بونیدا بۆی دروست بکات دەستیان کردووە بە مامەڵەی دامەزراندن و بەڵینیان پێداون لە هەفتەی داهاتوو موچەیان پێ بدەن.

بە گوێرەی هەندیک زانیاری کە لە سەرچاوەیەکی نزیک لە عەبدوڵای کوێخا موبارەک، ئەندامی پێشووی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان دراوە بە (لڤین پرێس) تا ئێستا ناوی زیاتر لە ٧٠٠ کەس هاتووەتەوە بۆ ئەوەی کاروباری دامەزراندنیان بکەن.

سەرچاوەکەی لڤین وتیشی: عەبدوڵای کوێخا موبارەک بەڵینێداوە بە بنەماڵەکانی ناوشوان هەر خێزانێک ببێتە پارتی کەسێکی بۆ دادەمەزرێنێت، لەو فەوجەیدا کە پارتی لەسەر هێزەکانی زێرەڤانی بۆی دروست دەکات.

لڤین ئەوەشی زانیوە پارتی پێش ئەوەی ناوەکانیان  بێتەوە بە عەبدوڵای کوێخا موبارەکیان وتووە، پێویستە ئەو کەسانە تەمەنیان لە خوار ٣٥ ساڵەوە بێت هەربۆیە عەبدوڵای  کوێخا موبارەک وتویەتی نابێت شتی وا و دەبێت مەرجی تەمەن لەبەردەمیاندا نەبێت.

سەرچاوەکەی لڤین ئەوەشی وت بەشداری نەکردنی لە سەرەتای بانگەشەی هەڵبژاردن بە هۆی ئەوە بووە کە وتویەتی پارتی درۆی لەگەڵ کردم بەڵینیدا کە فەوجەکەم بۆ دروست بکات و کار لەسەر پڕۆژەی ئاوی چەمچەماڵ بکات، بەڵام هیچیانی نەکردووە.

سەرچاوەکەی لڤین ئاشکراشی کرد، دواتر مەرجی تەمەن بۆ ئەو کەسانە لابراوە و بە زووی ناوی ئەو کەسانەیان ناردووەتەوە بۆی کە بڕیاری دامەزراندنیان بۆ هاتووەتەوە و هەر بۆیە دوای ئەوە ئەویش بەشداری هەڵمەتی بانگەشەی پارتی کرد.

لڤین زانیویشیەتی، لە هەفتەی رابردوودا ئەو کەسانەی ناویان هاتووەتەوە سەردانی هەولێریان کردووە و بەڵینیان پێدراوە پێش هەڵبژاردن پارەیەکیان بۆ خەرج بکرێت.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button