زانکۆلاین بۆ دەرچووانى پۆلی دوانزهی ئامادەیی کاراکرا

لڤین:
وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند لەمڕۆوە زانکۆلاین بۆ ماوەی 10کارا دەکرێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، پرۆسهی وهرگرتنی دهرچووانی پۆلی دوانزهی ئامادهیی له زانكۆ و پەیمانگاكانی ههرێمی كوردستان دەستپێدەکات، لە ئەمڕۆوە پێنجشەمە لە کاتژمێر 12ى نیوەڕۆوە، زانكۆلاین بۆ ماوەى (10) رۆژ بۆ دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى كارا دەکرێ.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئەمڕۆ پێنجشەمە بڵاویکردووەتەوە ئاشکرای کردووە ” له کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆوە وێبسایتی (www.regayzanko.com) بۆ دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی، تا کاتژمێر 12:00ى شەوى ڕۆژى (2021/10/9) واتە بۆ ماوەى (10) ڕۆژ کارا دەبێت”.