پەرلەمانتارێکی یەکگرتوو داوا دەکات لایەنگرانیان لە کەرکوک دەنگ بدەن بە کاندیدی بزوتنەوە

لڤین:

پەرلەمانتارێکی یەکگرتوو داوا لە ئەندام و لایەنگرانی حزبەکەی لە شاری کەرکوک دەکات دەنگ بدەن بە کاندیدی بزوتنەوەی ئیسلامی.

ئەبوبەکر هەڵەدنی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی رایگەیاند: رێکخستنی یەکگرتوو حەیاتم مقەیەدی خۆتان بن “بڕۆن قەرزی بزوتنەوەی ئیسلامی  براتان  بدەنەوە کەقوربانی دا لەلیستی(بەرەوئیسڵاح)ی پەرلەمانی کوردستان”.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت “لەبەرخاتری ڕیشی مامۆستا مەلاعوسمان وبزوتنەوەی ئیسلامی کەچەکی شەرەفی پێشمەرگایەتیان کردە شان وخاکی کوردستانیان بەخوێنی پیرۆزی شەهیدانی بزوتنەوەی ئیسلامی نەخشاندوە  دژی بەعسیە عەفلەقیەکان،، دەنگ بدەنە(مامۆستا حەسەن شێخانی)ی کاندیدی بزوتنەوەو یان دەنگ بدەنە  کاندیدانی ئۆپۆزسیۆنی پێشوو وئێستا وسەربەخۆکان”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button