ئازاد حەمەدئەمین: ئەو بەنزینە وەزیری سامانە سروشتیەکان وتی لە بەغدادوە دێت نەهاتووە

لڤین:
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، پێشبینی دەکەن نرخی بەنزین روو لە دابەزین بکات و دەشڵێت ئەو بەنزینەی وەزیری سامانە سروشتیەکانی هەرێم وتی لە بەغدادەوە دەگاتە هەرێم نەهاتووە.
ئازاد حەمەدئەمین، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە دیدارێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا دەڵێت “پێشبینی ده‌که‌ین نرخی بەنزین له‌ڕۆژانی داهاتوودا دابه‌زین به‌خۆیه‌وه ببینێت”.
دەشڵێت “گرفتی سه‌ره‌کی له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سوته‌مه‌نی به‌تایبه‌تی به‌نزین زۆرن یه‌کێک له گرفته‌کان ئه‌وه‌یه بازاڕی هه‌رێمی کوردستان بۆ سوته‌مه‌نی بازاڕێکی بازرگانی ئازاده و زۆربه‌ی سوته‌مه‌نییه‌کان هاورده ده‌کرێن له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستانه‌وه دێن، له‌هه‌موو حاڵه‌تێکی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی بۆرسه‌ی نه‌وت و له‌هه‌موو حاڵه‌تێکی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلاردا کاریگه‌ری هه‌یه”.
ئەوەشی راگەیاند: ئه‌و سوته‌مه‌نیه‌ی یان ئه‌و به‌نزینه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان دێت به‌دڵنیاییه‌وه حکومه‌تیش باج و ڕسوماتێکی خستۆته‌سه‌ری ئه‌ویش هه‌ر کاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌که‌ی هەیە.
سەرۆکی ئەنجومەی پارێزگای سلێمانی وتیشی: له هه‌وڵی به‌رده‌وامدا بووین له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان قسه‌مان کرد بڕیار وابوو ئه‌و باج و ڕسوماته‌ی له‌سه‌ر سوته‌مه‌نیه یان به‌ته‌واوه‌تی لاببرێت یان که‌مبکرێته‌وه، به‌پێی وته‌کانی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بڕیاربوو ڕۆژانه ملیۆنێک لیتر به‌نزین له حکومه‌تی عێراقی فیدڕاڵه‌وه بێته هه‌رێمی کوردستان و دابه‌ش بکرێت به‌سه‌ر پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆکاندا به‌داخه‌وه تائێستا هیچ بڕێک له‌و سوته‌مه‌نیه نه‌گه‌یشتۆته پارێزگای سلێمانی.
ئاماژە بەوەشدەکات “له‌ڕێگه‌ی کۆمپانیاکانی سوته‌مه‌نی یان پاڵاوگه‌ی هه‌رێمی کوردستانه‌وه ڕۆژانه پێنج تانکه‌ر به‌نزین دێته سلێمانی له‌ڕێگه‌ی کۆمپانیاکانه‌وه واته ئه‌مه ڕێگه‌یه‌کی فه‌رمی نییه ده‌درێت به‌چه‌ند به‌نزینخانیه‌ک له پارێزگای سلێمانی تاڕاده‌یه‌ک کاریگه‌ریه‌کی که‌می هه‌بووه له‌سه‌ر دابه‌زینی نرخی سوته‌مه‌نی.”
بە وتەی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە رۆژانی داهاتوودا نرخی بەنزین داببەزێت، لە ڕوەوە ئازاد حەمەدە ئەمین دەڵێت” ئێمه پێشبینی ده‌که‌ین نرخی بەنزین له‌ڕۆژانی داهاتوودا دابه‌زین به‌خۆیه‌وه ببینێت ئه‌وه‌ش کاریگه‌ریه‌که‌ی زیاتر په‌یوه‌سته به حکومه‌ته‌وه هه‌م به که‌مکردنه‌وه یان لادانی باج و ڕسومات، وه ئه‌و سوته‌مه‌نییه‌ی حکومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ به‌ڵێنی داوه بگاته هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان خۆشی بڕێک پاڵپشتی سوته‌مه‌نی بکات به‌دڵنیاییه‌وه نرخی سوته‌مه‌نی تاڕاده‌یه‌کی زۆرباش داده‌به‌زێت و دێته ئاستی پێش به‌رزبوونه‌وه.”
ڕاشیگەیاند” له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق ڕێککه‌وتنه‌که ته‌واو بووه دەربارەی بەنزین به‌ڵام به‌داخه‌وه بەنزین نه‌گه‌یشتووه، ئه‌وه‌شی که ماوه جێبه‌جێ بکرێت باج و ڕسوماته‌که‌یه به‌دڵنیاییه‌وه ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه که لاببرێت به‌شێوه‌یه‌کی گشتی یان به‌ڕاده‌یه‌ک که‌مبکرێته‌وه که کاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر دابه‌زینی سوته‌مه‌نی، هه‌موومان چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێکردنی ئه‌و بڕیارانه‌ین.”
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21