هۆشداری دەدرێتە پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان و نوسینگه‌كانی كڕین و فرۆشتنی خانووبه‌ره‌

لڤین:

ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان هۆشداری ده‌داته‌ ئه‌و خاوه‌ن پرۆژانه‌ی كه‌ مۆڵه‌تی پرۆژه‌یان پێشتر بۆ هه‌ر بابه‌تێك بوه‌ داواكاریان پێشكه‌شكردوه‌ بیگۆرن به‌نیته‌جێبوون، تا مۆڵه‌تیان پێنه‌درێت بۆیان نیه‌ بانگه‌وازی فرۆشتنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بكه‌ن و هه‌ر نوسینگه‌یه‌كیش ئه‌و كاره‌بكات توشی لێپێچینه‌وه‌ ده‌بێت.

له‌نوسراوێکدا کە ڕێکەوتی ( ٥ / ٩ / ٢٠٢١ )ی لەسەرە، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێناندا هاتووه‌،” ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه‌ی داواكاری گۆڕینی سێكته‌ری پرۆژه‌كانیان كردوه‌ بۆ نیشته‌جێبوون یان داوای وه‌رگرتنی پرۆژه‌ی نیشته‌جێبونیان كردوه‌، تاوه‌كۆ مۆڵه‌تی نیشته‌جێبوون وه‌رنه‌گرن بۆیان نیه‌ كڕین و فرۆشتن به‌ یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون بكه‌ن، یان پێشكه‌كی وه‌ربگرن به‌بیانوی تۆماركردنی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ڕێكاری پێویستیان به‌رانبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌رو دۆسیه‌ی پرۆژه‌كه‌یان داده‌خرێت”.

لەبەشێکی تری نوسراوەکەدا هاتوە،” هه‌رنوسینگه‌یه‌ك كڕین و فرۆشتن به‌ پرۆژه‌یه‌ك بكات كه‌ فه‌رمانی بۆ ده‌رنه‌چوه‌و فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربونی بۆده‌رنه‌كرابێت ده‌چێته‌ خانه‌ی فریودان وده‌ستخه‌ڕۆكردنی هاووڵاتیان و ڕێكاری یاسایی پێویستیان به‌رانبه‌ر ده‌گیرێته‌ به‌ر”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button