ئەو دووکەسەی 260 دەفتەرەکەیان لە دهۆک دزی خزمەتکاری خاوەن ماڵەکە بوون

لڤین:

ئەو کەسانەی 260 دەفتەر دۆلار و چوار کیلۆ ئاڵتونەکەیان دزیبوو ناسرانەوە دوو خزمەتکاری خاوەن ماڵەکە و بیانی بوون.

دوای ئەوەی دوینێ ئاشکرا بوو  دزیەکی گەورە لە دهۆک ئەنجامدرا کە تیایدا 260 دەفتەر دۆلار و چوار کیلۆ ئاڵتون دزرا لە ڕێ کامێراکانی چاودێریەوە نەتواندرا بناسرێنەوە بە هۆی ئەوەی سەروچاویان داپۆشی بوو.

ئەو کەسەی پارەکەی لێدزرابوو بازرگانی جگەرەیە، بە گوێرەی زانیاریەکان لە پۆلیسی دهۆکەوە ئەو دووکەسەی دزیەکەیان کردووە پیاوێک و ئافرەتێک بوون کە بیانی بوون و خزمەتکاری ئەو بازرگانەبوون.

ئەو دووکەسە لە کاتێکدا ماڵەکە چونەتە گەشت بە هۆی ئەوەی کلیلی ماڵ و قاسەکەیان لەلا بووە توانیویانە بچنە ماڵەکە و دزیەکە ئەنجام بدەن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button