کۆمسیۆن ھێڵی گەرمی بۆ سکاڵا راگەیاند

لڤین:

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق سزای بۆ ئەو کاندیدانە دیاریکرد کە سەرپێچی رێنماییەکان دەکەن و رایگەیاند، ئامێرەکانی دەنگدان ناتوانرێت دەستکاری بکرێن یان هاک بکرێن.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق  لەراگەیەنراوێکدا دەڵێت “کۆمیسیۆن لیژنەیەکی سەرەکی پێکهێناوە  کەنوێنەرایەتی فەرمانگەی نیشتمانی و فەرمانگەکانی پارێزگاکانی تێدایە، بەمەبەستی بەدواداچون بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن و چاودێریکردنی بەرنامەی لایەنەکان، هەروەها بۆ سزادانی ئەوانەی پابەندی رێنماییەکان نابن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەی باڵای ئەمنی بۆ هەڵبژاردن دیاریکراوە و هاوڵاتیان دەتوانن لەهەر سەرپێچییەک پەیوەندی بە هێڵی گەرمی 5669 بکەن.

جومانە غەلای وتیشی “هیچ ئەگەرێک نییە بۆ هاککردنی ئامێرەکان یان دەستکاریکردنی ئەنجامی دەنگدانی ئەلکترۆنی، بەتایبەتی کە کۆمسیۆن چەندین ڕێوشوێنی گرتوەتە بەر بۆ دڵنیابون لە رێکوپێکی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button