مستەفا مەولودی: 

تا ئێستا 450  تێکۆشه‌ری حیزبه‌کانی رۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان تیرۆر کراون

 

لڤین:

جێگری سکرتێری گشتی حزبی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، تا ئێستا 450  تێکۆشه‌ری حیزبه‌ سیاسیه‌کانی ئێران لە هەریمی کوردستاندا تیرۆر کراون و تەنها دوو کەیس بکوژەکان دادگایی کراون.

مستەفا مەولودی، لە دیدارێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا رایگەیاند: لە سی ساڵی ڕابردوودا لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 450  تێکۆشه‌ری حیزبه‌ سیاسیه‌کانی ئێران و حیزبی دیموکراتی کوردستان\ئێران تیرۆر کراوه‌.

ئەو وتیشی:  ئه‌درێسی هه‌موو ئەوانەیشی تیرۆرکراون بۆ ئێران دەگەڕێتەوە دەشڵێت “ڕەچاوی هەرێمی کوردستان دەکەین و بۆخۆمان ئه‌و تێکۆشانانه‌ ده‌که‌ین که‌ زیان به‌هه‌رێمی کوردستان نه‌گه‌یه‌نێت و لێپرسراویه‌تی یاسایی بۆ هه‌رێمی کوردستان دروست نه‌کات”. .”

مستەفا مەولودی وتیشی “دوو که‌یس، که‌یسی شه‌وی یه‌ڵدا و که‌یسی تیرۆر کردنی شه‌هید قادر قادری، له‌ڕاستیدا بکه‌ره‌کانیان ده‌ستگیر کراون و ڕاده‌ستی دادگا کران، دادگا له‌سه‌ریان حوکمیدا من کارم به‌وه‌ نییه‌ ئێمه‌ له‌حوکمه‌که‌ی ڕازیین یان ناڕازین، به‌ڵام ته‌نها ئه‌م دوو که‌یسه‌ که‌وتنه‌ دادگای هه‌رێمی کوردستان و حکومدران.”

جێگری سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان دەربارەی دەستگیرکردنی بکوژانی (موسا باباخانی) کە ئەم هەفتەیە تەرمەکەی لە یەکێک لە هۆتێلەکانی شاری هەولێر دۆزرایەوە وتی” ڕاگه‌یه‌نراوێک کە ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان ده‌ریکردووە ده‌ڵێت ئێمه‌ سه‌ره‌داومان ده‌ستکه‌وتووه‌ که‌ زیاتر لە 60% ی به‌ره‌و ئه‌دره‌سێکمان ده‌بات”.

مستەفا مەولودی ئەوەشی وت” زۆر ئاساییه‌ کاتێک ئه‌م حاڵه‌تانه‌مان به‌سه‌ردا دێت(تیرۆرکردنی ئەندامێکیان)، ده‌بێت خوێندنه‌وه‌یه‌کی تازه‌ بۆ بارودۆخی ئه‌منی خۆمان بکه‌ین، ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به‌خۆمانه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ هه‌ندێک به‌رنامه‌ی تۆکمه‌تر دابنێین، ئه‌وەی دیکه‌ش ئه‌وه‌ لێپرسراویه‌تی یاسایی و ئه‌منیه‌ له‌ئه‌ستۆی حکومه‌تی عێراق و هه‌رێمی کوردستانه‌ ده‌بێت ئه‌وان مشورێک بخۆن له‌و بارودۆخه‌ ناخۆشه‌.”

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button