شێخ نەهرۆ داوای وەرگرتنی ڤاکسین لە دەروێشەکانی دەکات

لڤین:
سەرۆكی تەریقەتی كەسنەزانی فەرمان بەدەروێشەكانی دەكات خۆیان بەڤاكسینی دژە کۆرۆنا بكوتن، دوای بڕیارەکەش ماوەی مانگێكە، دەروێشەكانی دەستیانكردوە بە خۆكوتان.
راگەیاندنی تەریقەتی كەسنەزانی بڵاویکردەوە، شێخ نەهرۆ كەسنەزانی لە دانیشتنێکدا رایگەیاند، بەسەرپەرشتی و فەرمانی خۆی، ماوەی نزیكەی مانگێکە دەروێشەكانی لەهەموو جیهان، دەستیان كردووە بەوەرگرتنی ڤاكسینەكانی دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا.
سەرۆکی تەریقەتی کەسنەزانی هانی خەڵكیشیدا كە لەپێناو پاراستنی تەندروستی و ژیانی خۆیان بچنە بنكەكانی تەندروستی و خۆیان بە ڤاكسینەكانی دژ بە كۆرۆنا بكوتن.