خالس قادر هۆکارەکانی بەرزبونەوەی تووشبوون بە کۆرۆنا ئاشکرا دەکات

لڤین:

راوێژکارێکی تەندروستی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بە گوێرەی ئەنجامەکانی دوینێ رێژەی تووشبوون لە پشکنینی کۆرۆنادا بەرزبووەتەوە بۆ سەروی ٢٠٪ و هۆکارەکانی بەرزبونەوەی ئمارەکانی ئاشکرا دەکات.

خاڵس قادر، ڕاوێژكاری تەندروستی پەرلەمانی كوردستان، بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند، لەگەڵ زیادكردنی ژمارەی پشكنینەكانی کۆرۆنا ژمارەی تووشبووان زیاتر دەردەكەوێت، دوێنێ ڕێژەی دەركەوتنی نەخۆشیەكە لە نموونەی ئەو كەسانەی كە پشكنینان بۆ كراوە 20.7% كە ئەوەش ڕێژەیەكی یەكجار زۆرە مانای ئەوەیە هێشتا ژمارەیەكی زۆر زیاتریش خەڵكی تووشبوو هەیە، بەڵام لەوانەیە هێشتا پشكنینیان بۆ نەكرابێت و هەیانبێت.

ئەو ئاماژەی بە هۆکارەکانی زیادبوونی ڤایرۆسەکە کرد و وتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانیش پێشبینی ئەوەی كردووە و هۆشداری داوە كە لەچەند هەفتەی داهاتوو زۆربەی هەرەزۆری كۆرۆناكان دەبێت بە جۆری دێلتا، هۆكاری دووەم ئەوەیە خۆپارێزی زۆر كەمە دەتوانین بڵێین بەڕادەیەكە هەر نییە لەناو هاووڵاتیان، خۆپاراستن زۆر كەمبووە و ڕێوشوێنەكانیش سوككراون و شلكراون.

سەبارەت بە ئەگەری ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ ئاشكرایكرد، پێموایە زۆر پێویستە لەئێستادا ڕێكارەكان هەمووی توند بكرێتەوە، بەڵام مەرج نییە بگاتە ئەو ڕادەیەی قەدەغەی هاتووچۆ ڕابگەیەنرێت بەتایبەتی قەدەغەی هاتووچۆی سەرتاسەری لەئێستادا.

خالس قادر ڕایگەیاند، بۆ تاقیكردنەوەكان پێویستە پابەندی ڕێنماییەكان بن، پێویست ناكات لەئێستادا ڕابگیرێت، بەڵام بەو مەرجەی كە ڕێوشوێنەكان بەتوندی جێبەجێ بكرێت چونكە ژمارەكە دیاریكراوە و مەجالی زۆر هەیە، شوێنەكان فراوانن دەكرێت ڕێنماییەكانی خۆپارێزی جێبەجێ بكرێت چونكە ئەوە تەنها یەك پۆلن جیاوازە لەوەی هەموو خوێندكاران و تاقیكردنەوەی گشتی هەموو پۆلەكان بێت.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button