وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کارەبای هاوڵاتیان هۆشداری دەدات

لڤین:

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم داوا لەو کەسانە دەکات کە قەرزی کارەبایان لەلایە بیگێڕنەوە بۆ حکومەت، هۆشداریان پێدەدات لە بارەی بڕینی کارەباکانیان.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارە هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکاتەوە لەوەی کە “بە بەپێی رێنماییەکانی وەزارەت، پێویستە کارەبای ئەو هاوبەشانە ببڕدرێت کە دوو جار بەسەر یەکەوە پارەی پسوولەی کارەبایان نەداوە”.

وەزارەتەکە ئەوەشی راگەیاندووە “لەبەر ڕەچاوکردنی بارودۆخی دارایی، تا ئێستا کارەبای هیچ هاوبەشێک بەهۆی نەدانی کرێی کارەباوە نەبڕدراوە”.

لە راگەیەندراوەکودا دەشڵێت “پێویستە هاوبەشانی کارەبا بۆ دانەوەی قەرزەکانیان پابەندی رێنماییەکانی وەزارەت بن، بۆیە ئاگاداری سەرجەم هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە کە قەرزەکانیان بدەنەوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە بۆ ئەو کەسانەی مەبەستی دانەوەی قەرزیان هەیە “فەرمانگەکانی کارەبا کارئاسانی بۆ هاوبەشان دەکەن بە شێوەیەک کە بارگرانی داراییان لەسەر دروست نەبێ”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button