بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی داوایەک لە هاوڵاتیان دەکات

لڤین:
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى رایگەییاند ژماره‌ى تووشبووانى كۆرۆنا له‌پارێزگاكه زیادیکردووە و داوا لە هاوڵاتیان دەکات ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن.
سه‌باح هه‌ورامى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند “تادێت ژماره‌ى تووشبووانى كۆرۆنا له‌سلێمانى به‌ره‌و زیادبون ده‌چێت و به‌و هۆیه‌شه‌وه له‌چه‌ند كاتژمێرى داهاتوو نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید هێمن كه یه‌كێكه له‌نه‌خۆشخانه گه‌وره‌كانى سلێمانى به‌ڕووى تووشبووانى كۆرۆنادا ده‌كرێته‌وه”.
بەڕیوەبەری تەندروستی سلێمانی داوای لە هاوڵاتیان کردهه‌ركات ئازارى گه‌ده‌و هه‌ڵامه‌تیان هه‌بوو به‌زوترین كات سه‌ردانى كلینكه ڕاوێژكاریه‌كانى سه‌رچناو فریاكه‌وتنى سلێمانى بكه‌ن، چونكه دوو نیشانه‌ى سه‌ره‌كى كۆرۆنا تازه‌كه‌ن.
هەورامی وتیشی: ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست ئێمه بێت قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆنا، به‌ڵام ڕێكاره‌كان زۆر توند ده‌كه‌ینه‌وه، بەڵام بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ لە دەستی ئێمەدا نییە.
ئەو داواشیکرد هاوڵاتیان ڤاکسین وەربگرن وتی: ناڵێم هیچ خراپیه‌كى نییه، به‌ڵام لایه‌نه باشه‌كانى زیاتره له‌خراپیه‌كانى، ئه‌وانه‌شى له‌سۆشیال میدیا باسده‌كرێن ڕاست نییه، زۆربه‌شمان وه‌ك به‌رپرسانى سلێمانى به‌كارمان هێناوه.