سبەینێ مەراسیمی بەخشینی خەڵاتی شەهید سۆرانی مامە حەمە ئەنجام دەدرێت

لڤین:
سبەینێ یەکشەممە مەراسیمی بەخشینی خەڵاتی شەهید سۆرانی مامە حەمە بۆ ئازادی رۆژنامەگەری ئەنجام دەدرێت.
دامەزراوەی لڤین، رایگەیاند سبەی یەکشەممە مهراسیمی بهخشینی خهڵاتی شههید سۆرانی مامه حهمه بۆ ئازادیی رۆژنامهگهریی ئەنجام دەدرێت.
هەرچەندە ساڵیادی تیرۆرکردنی سۆرانی مامە حەمە رۆژی ٢١ی تەمموزە، بەڵام بەهۆی هاوکات بوونی لەگەڵ جەژنی قوربان مەراسیمەکە سبەی لە کاتژمێر شەشی ئێوارە لە سندی هاوس ئەنجام دەدرێت.
ساڵانە سێ خەڵات بۆ ئازادی رۆژنامەگەری دەدرێتە سێ کەسایەتی کە یان بونەتە قوربانی ئازادی یان رۆڵیان هەبووە لە کارکردن بۆ فراوانکردنی ئازادی رۆژنامەگەری.
سۆران محەمەد عەزیز محێدین، ناسراو به سۆران مامه حهمه، له 3/3/1986 لە گەڕەكی (شۆریجە) لەدایكبووە، لەساڵی 2003 وە دەستی بە كاری رۆژنامەگەری کردووە و ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری لڤین بوو ماوەی چەند ساڵیک لەو گۆڤارە كاری کرد و بەردەوام راپۆرت و بەدواداچوونەكانی بڵاوکردوەتەوە تا ئەو کاتەی لە شەوی 21ی تەمموزی 2008 لەبەردەم ماڵەكەی خۆیدا لە شاری كەركوك لە لایەن چەند چەکدارێکەوە تیرۆركرا.
تەرمی شەهید سۆران لە چەمچەماڵ بەخاکسپێردرا، تا ئێستاش بكوژانی هاوشێوەی بكوژانی تری شەهیدانی قەڵەم بە نادیاری ماوەتەوە و دۆسیەکەی داخراوە.