بەشداری لە جەنگی جیهانی دووەمدا كردبوو

جەنگاوەرێكی بەخشندەی بەریتانی لە تەمەنی 100 ساڵیدا كۆچی دواییكرد

لڤین:

جەنگاوەرێكی بەریتانی كە بەشداری لە جەنگی جیهانی دووەمدا كردبوو لەگەڵ بڵاوبونەوەی كۆرۆنا بڕێكی زۆر پارەی بەخشی بە كارمەندانی تەندروستی لە تەمەنی 100 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.

كاپتن تۆم مۆری، كە یەكێك لە جەنگاوەرەكانی بەریتایایە كە لە جەنگی جیهانی دووەمدا بەشداری كردووە و لەلایەن سیاسیەكان و میدیاكانەوە بە پاڵەوانی بەریتانیا ناسراوە، دوێنێ سێشەممە لە تەمەنی 100 ساڵدا گیانی لەدەستدا.

ئەو پێش مردنی بە ملیۆنان پاوەندی بەریتانی بەخشی بەو اكرمەندانەی تەندروستی كە لە هەڵمەتی روبەڕبوونەوەی كۆرۆنا بەشداریان كردبوو، كچەكانی ئەو جەنگاوەرە بەریتانیە لە بەیاننامەیەكدا رایانگەیاند، لە بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە لە نەخۆشخانەی بێدفۆرد لە ناوەڕاستی ئینگلتەرا باوكی ئازیزمان كاپتن تۆم مۆر كۆچی دواییكرد.

ئەو لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا چارەسەری بۆ نەخۆشی پرۆستات و شێرپەنجەی پێست وەرگرتووە، خانەوادەكەی ئاماژەیان بەوەكردووە كە لە شەڕدا بووە لەگەڵ نەخۆشی سییەكاندا، بەڵام لە رۆژی 22ی كانونی دووەم هەوڵدرا ڤاكسینی كۆرۆنای پێبدرێت بەڵام بەهۆی ئەو دەرمانانەی بۆ نەخۆشیەكانی دیكەی وەری دەگرت نەیتوانی ڤاكسینەكە وەربگرێت.

هەر یەكە لە بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا و شاژن ئێلیزابێس سەرەخۆشیان لە بنەماڵە و كچەكانی ئەو جەنگاوەرە كۆچكرد.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button