نەخۆشخانەکان پڕدەبنەوە
وەزیری تەندروستی و ژینگە هۆشداری دەدات لە شەپۆلێكی سەختی كۆرۆنا

لڤین:
وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق، رایگەیاند، عێراق روبەڕووی شەپۆلێكی سەختی كۆرۆنا دەبێتەوە نەخۆشخانەكان پڕدەبنەوە لە تووشبووانی شەختی ڤایرۆسەكە.
حەسەن تەمیمی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هۆشداری دەدەین لە ئەگەری سەرهەڵدانی شەپۆڵێكی گەورەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە عێراق.
ناوبراو راشیگەیاند، لە ماوەی مانگی رابردوودا رێژەی تووشبوونی سەخت بە كۆرۆنا لە عێراق زیاد بووە، پێشتر لە هەموو 100 پشكنینێك 1 تووشبووی كۆرۆنا دەستنیشان دەكرا، بەڵام ئێستا لە هەموو 100 پشكنینێك 2 پۆینت 4 تووشبوو تۆمار دەكرێت.
تەمیمی ڕاشیگەیاند: لە ئەنجامی پابەندنەبوونی خەڵك بە رێنمانییەكان، عێراق روبەرووی شەپۆلێكی گەورەی كۆرۆنا دەبێتەوە و هەركەسێك پابەندی رێنماییەكان و دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی نەبێت، نەخۆشخانەكان پڕدەبنەوە.