بە ئامادەبوونی ژمارەیەک وەزیر پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

لڤین:

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی پێنج وەزیر بۆ تاوتوێکردنی لێبڕینی موچە و داهاتی نەوت و داهاتی ناوخۆ گفتوگۆ دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە بەئامادەبونی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی، کەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەکان، دارا رەشید وەزیری پلاندانان، خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغداد و ڤالا فەرید وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان و  ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە.

بە گوێرەی کارنامەی کۆبونەوەکە شەش تەوەری جیاواز گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت کە گرنگترینیان پرسی داهات و موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی وکردستانە.

لەتەوەری یەکەمدا درێژکردنەوەی ویلایەتی سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی بۆ ماوەی چوار ساڵ گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت و لە تەوەری دووەمدا باس لە:

1- پرۆژەیاسای (نیشان و میدالیا لەهەرێمی کوردستان-عێراق).

 

2- پڕۆژەیاسای (کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان لەهەرێمی کوردستان-عێراق).

 

3- پرۆژەیاسای (بەرهەمهێنان و هاوردەكردنی بنەتۆو شەتڵ و تۆماركردن و پەسەندكردن و پارێزگاریكردن لەتەرزە كشتوكاڵییەكان لەهەرێمی كوردستان-عێراق).

 

4- پێشنیازەیاسای هەمواری (یاسای چاودێریی ناكامەكان ژمارە (78)ی ساڵی 1980ی هەمواركراو لەهەرێمی كوردستان-عێراق).

 

5- پێشنیازەیاسای هەمواری (یاسای چاودێریی نەوجەوانان ژمارە (76)ی ساڵی 1983 و هەموارەکانی لەهەرێمی کوردستان).

 

6- پێشنیازەیاسای هەمواری (یاسای بزربووەکان لەهەڵمەتەکانی لەناوبردنی بەکۆمەڵی گەلی کوردستانی عێراق ژمارە (3)ی ساڵی 1999).

 

7- پێشنیازەیاسای هەمواری دووەمی (یاسای دەستەی دەسپاكیی هەرێمی كوردستان-عێراق ژمارە (3)ی ساڵی 2011).

 

8- پێشنیازەیاسای (گەشتوگوزار لەهەرێمی كوردستان-عێراق).

 

لە تەوەری سێیەمدا لەبارەی درێژكردنەوەی (خولی بەهارە)ی ساڵی سێیەم لەخولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بۆ ماوەی (30) ڕۆژ گفتوگۆ دەکرێت، بەپێی حوكمی بڕگەی (چوارەم)ی ماددەی (7) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.

 

تەوەری چوارەمیش تایبەت دەبێت بە خستنەڕو و گفتوگۆكردنی (چۆنیەتیی پڕکردنەوەی کورتهێنانی موچەو هۆکارەکانی جێبەجێنەبونی یاسای چاکسازی و یاسای بودجەی عێراق و کەموکوڕیی خاڵە سنوورییەکان و داهاتی نەوت و داهاتی ناوخۆ) بەئامادەبونی لایەنی پەیوەندیدار لەحكومەتی هەرێمی كوردستان، بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (66) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.

 

لە تەوەری پێنجەمیشدا خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م بۆ ئەم پرۆژەیاسایانەی خوارەوە به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

 

1- پڕۆژەیاسای (هەمواری یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەمئەندام و خاوەن پێداویستیی تایبەت ژمارە (22)ی ساڵی 2011 لەهەرێمی كوردستان -عێراق).

 

2- پڕۆژەیاسای (بەركاركردنی یاسای ڕەسمی پولی عێراق ژمارە (71)ی ساڵی 2012 لەهەرێمی كوردستان -عێراق).

 

3- پڕۆژەیاسای بەركاركردن و هەمواری یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی هەردوو كەرتی تایبەت و تێكەڵاو، ژمارە (20)ی ساڵی 1998ی هەمواركراو).

 

لە تەوەری شەشەمیشدا بیرۆكەی ئەم پەرلەمانتارانەی خوارەوە دەخرێتەڕو، بەپێی حوكمی خاڵی (2)ی بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (49) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان:

 

1- بیرۆكەی پەرلەمانتار (عبدالستار مجید قادر) سەبارەت بە (دۆزینەوەی هەلی كار لەڕێگای بەگەڕخستنەوەی كارگەكان).

 

2- بیرۆكەی پەرلەمانتار ( عوسمان علی سمایل) سەبارەت بە (لەپێناو پاراستنی ژینگەی شارو شارۆچكەكانی كوردستان هەوڵێك بۆ ڕێسایكلینی خاشاك).

 

3- بیرۆكەی پەرلەمانتار (زێدان رەشید خان اودل) سەبارەت بە (پرسی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی).

 

4- بیرۆكەی پەرلەمانتار (شایان كاكە صالح) سەبارەت بە (ڤایرۆسی نەخۆشیی كۆڤید ـ 19)



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button