پارێزگاری سلێمانی: دەسەڵاتی هێنانی بەنزین لەلای ئێمە نەماوە

لڤین:
پارێزگاری سلێمانی، رایگەیاند کێشەی شەڕەکەی نێوان ئاسایش و هێزەکەی فەرماندەی ئاڵتونی لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە ئەو ناتوانێت قسەی لەسەر بکات و لە بارەی گرانبوونی بەنزینیشەوە روونکردنەوە دەدات.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، لە دیدارێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا، لەبارەی دۆخی ئەمنی شاری سلێمانیەوە رایگەیاند: ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی ڕووده‌ده‌ن حاڵه‌تن و دیارده نیین ڕێکخراو نیین، نه ده‌زگای ده‌وڵه‌ت و نه‌شوێنه‌کانی تر نه که‌سه‌کان له پشتیانه‌وه نیین.
پارێزگاری سلێمانی دەربارەی ڕووبەڕوبونەوەی هێزەکانی ئاسایش و هێزێکی فەرماندەی ئاڵتونی ئاماژەی بەوەکرد “ئه‌مانه لێکۆڵینه‌وه‌یان لێکراوه و به‌دواداچوونی یاسایی کراوه و لێپرسینه‌وه و لێپێچینه‌وه هه‌یه، وه هیچ که‌سێک پشتیوانی ئه‌وه ناکات که پێک هه‌ڵپژان و به‌ریه‌ککه‌وتن هه‌بێت له‌لایه‌ن هێزه‌کانه‌وه، ئێمه خوازیاری ئه‌وه‌ین که هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له‌چوارچێوه‌ی هێزێکی نیشتیمانی و هێزێکی ڕێکخراوی ڕاهێنراودا ڕێکبخرێنه‌وه”
پارێزگاری سلێمانی ئەوەشی وت” له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕووبەڕووبونەوەکە لەنێوان دوولایه‌نه هه‌ردووکیان هێزی چه‌کداری ڕێکخراوی ڕێگه‌پێدراون دادگای لێکۆڵینه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئاسایشی ناوخۆ هه‌یه، وه دادگای سه‌ربازی هه‌یه که ئێمه به‌پێی یاسای ژماره (3) ی ساڵی 2009 مافی دەستوەردانمان نه له‌هێزی پێشمه‌رگه و نه له ئاسایش و نه له دادگا نییه به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و ڕێکارانه گیراونه‌ته‌به‌ر و لێکۆڵینه‌وه ده‌کرێت و له‌کاتی خۆشی‌دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی ڕوونکردنه‌وه‌ی پێویستی له‌وباره‌یه‌وه بڵاوکرده‌وه، ئێستا کێشه‌که له‌قۆناغی لێکۆڵینه‌وه‌دایه و ده‌وه‌ستێته‌وه سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه.”
لە بارەی کێشەی بەنزینەوە هەڤاڵ ئەبوبەکر وتی: حکومه‌تی خۆجێی مافی دابینکردنی سوته‌مه‌نی نییه، هه‌تا ئه‌وکاته‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کان لای ئێمه بوون هه‌تا 9-2-2021 له چوار ساڵی ڕابردوودا چ کواڵیه‌تیه‌که‌یمان پاراستووه چ نرخه‌که‌ی به‌رده‌وام ڕوو له‌داشکاندن بووه چ قه‌باره‌ی خستنه‌ڕوو بۆ بازاڕ قه‌باره‌ی پێویست بووه که پارێزگاکه‌مان پێویستی پێیه‌تی، له‌دوای ئه‌وه‌وه بڕیار ده‌رچووه که ئه‌م “ڕه‌سیده‌ی” که بازرگانه‌کان سوته‌مه‌نی پێ داخل ده‌که‌ن چۆته‌وه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌کان.
ئەو لە بارەی هێنانی بەزنین لەلایەن جوڵانەوەی نەوەی نوێ وتی: له‌ڕووی کواڵتیه‌وه توانیویان بەنزینەکە کوالێتی بپارێزن، له‌ڕووی شوێنه‌که‌شه‌وه له‌گه‌ڵ چ به‌نزینخانه‌یه‌ک ڕێکده‌که‌ون ئێمه هانی به‌نزینخانه‌کانمان داوه که هاوکار و هه‌ماهه‌نگیان بن به‌لای ئێمه‌وه گرنگه ئه‌گه‌ر لیترێک به‌نزینیش بووه به نرخێکی گونجاو بگات به‌ده‌ستی هاوڵاتییه‌کان، بۆیه ئێمه به‌هیچ جۆرێک ڕێگر نابین.