فراکسیۆنی یەکگرتوو: بۆ لابردنی لێبرینی موچە نەبێت ڕێگە نادەین هیچ كۆبونەوەیەكی پەرلەمان بكرێت

لڤین:

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لەپەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، تا سەرۆکی حکومەت نەیەت ڕێگە بەكۆبونەوەی پەرلەمانی كورستان نادەین.

شێركۆ جەودەت، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لەپەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی حزبەکەی ڕاگەیاند، نزیكەی چوار هەفتەی پێش ئێستا، 57 پەرلەمانتار لە زۆربەی فراكسیۆنە جیاوازەكانی ناو پەرلەمانی كوردستان لە یاداشتێكدا داوامان كردووە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و جێگرەكەی و وەزیری دارایی ، لەسەر كۆتایی هێنان بە لێبڕینی موچە بێنە پەرلەمان.

ئەو وتیشی لەو یاداستەدا داوایان كردووە، ئەگەر هاتوو ئەنجومەنی وەزیران ئامادەی دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان نەبوو، پێویستە سەرۆكایەتی پەرلەمان دانیشتەكە بەغیابی بەڕێوەببات و بڕیاری لێبڕینی موچە هەڵبوەشێنێتەوە.

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو وتیشی: بەهۆی ئەو داواكارییەوە كە نایانەوێت جێبەجێ بكرێت، پەرلەمانیش ناتوانێت كۆببێتەوە و ڕێگە نادەین هیچ كۆبونەوەیەكی پەرلەمان بكرێت لەسەر پرسی لابردنی لێبرینی موچە نەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button