رێکەوتنێکی کۆنی نێوان ئەدهەم بارزانی و پەکەکە بڵاودەکرێتەوە

لڤین:

بەڵگەنامەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو دەکرێتەوە کە دەری دەخات لە شەڕی ساڵانی نەوەدەکاندالە نێوان پارتی و پەکەکە ئەدهەم بارزانی دژی شەڕەکە بووە.

بە پێی نوسراوێک کە ئاراستەی رای گشتی کراوە و دوای کۆبونەوەی عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان و ئەدهەم بارزانی رێبەری حزبوڵای شۆڕشگێڕی کورد بڵاو کراوەتەوە  لەسەر پێنج خاڵ ڕێككەوتوون.

دواتر حزبوڵا لە شەری پەکەکە و پارتیدا ئەدهەم بارزانی و حزبەکەی بەشداری شەڕەکەیان کرد، دوای ئەوەش بە یەکجاری حزبەکە هەڵوەشێندرایەوە و چوونە ناو پارتیەوە.

بەپێی بەڵگەنامەكە، ئۆجەلان و ئەدهەم بارزانی هاوڕابوون لەسەر ئەوەی گەلی كورد مافی خۆیەتی بە هەموو ڕێگەیەك بەرگری لە خۆی بكات لە نێویشیاندا خەباتی چەكداری.

بڵاوکردنەوەی ئەو بەڵگەنامەیە لە کاتێکدایە کە ئەدهەم بارزانی لە ماوەی رابردوو بە هۆی هێرشەکانی تورکیاوە ناکۆکی بۆ دروستبوو لەگەڵ سەرۆکی پارتی و بەو هۆیەوە کوردستانی بەجێ هێشت.

بەڵگەنامەکە:

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button