لە هەولێر رێگری لە کەمپینی ئاشتی و ئازادی کرا

لڤین:

لە شاری هەولێر کەمپەینی دەستپێشخەرانی نێودەوڵەتیی بۆ بەرگریی لە کوردستان لەدژی هێرشەکانی تورکیا ڕاگەیەندرا.

بەیانی ئەمڕۆ 70 کەس لە چالاکنی نێودەوڵەتی لە شاری هەولێر هەوڵیاندا بچنە بەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ئەوی لەوێوە کەمپینەکە رابگەیەنیی بەڵكام هێزە ئەمنیەکان رێگریان لێکردن و لە ئەنجامدا گەڕانەوە بۆ ئەو هۆتێلەی لێی ماونەتوە و لە راگەیەندراوێکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند: دەستپێکردنی کەمپەیەنی “دەستپێشخەرانی نێودەوڵەتیی بۆ بەرگریی لە کوردستان لەدژی داگیرکاریی تورکیا” ڕاگەیاند.

رێکخەرانی کەمپینەکە ئاماژەیان بە رێگریەکانی هەولێر لە دژی کەمپینەکەیاندا و رایانگەیاند: ئێستا بە ٧٠ کەسەوە کەمپەینەکەیان دەستپێکردووە، بەڵام ژمارەیان ١٥٠ کەسە  بە هۆی ئاستەنگەکانەوە نەتواندراوە ئەو کلەسانەی دیکە بگەنە شاری هەولێر.

ئاماژەشیان بە ئامانجی کەمپەینەکە کرد، کە گەیاندنی دەنگی کورد و پاراستنی خاکی کوردستانە لە داگیرکاریی تورکیا و کۆکردنەوەی دەنگ و پشتیوانیی زیاترە بۆ کوردان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button