هیوا یەکێک لە هەرە باشترین کارەکانی مام جەلال

لڤین: وەرگیراوە لە هەژماری مەعاز فەرحان
خەسەخانەی هیوا یەکێک لە هەرە باشترین کارەکانی مام جەلال بوو، بەڵام وا ئێستا لە سایەی حکومی کوڕەکانییەوە لە لێواری مەرگدایە.
بێباکی ئەم دەسەڵاتە پزیشک و کەسوکاری نەخۆشی پێکەوە هێناوەتەوە سەر جادە.
حەوت مانگە پارەی بەدەل عیادە بۆ پزیشکە باش و بەڕێزەکان خەرجنەکراوە، کەسوکاری نەخۆشەکانیش بەهۆی نەمانی دەرمانەوە لەگەڵیاندا هەڵوێستیان وەرگرتووە.
نەخۆشخانەکانی هیوا و نانەکەلی سومعەی ئەم دەسەڵاتەن وا ئێستا بەهۆی بە تایبەتکردنی خزمەتگوازاریی تەندروستیی و نەبونی خەمخۆرێکی جددی بەرەو مەرگ هەنگاو دەنێن.
ئێستا مایکێک بخەرە بەردەم کاک قوباد هەزار بەڵێنت بۆ ریز ئەکا و هیچیشیام بەدینایەنێت.
هەمان مایک ببە بۆ لای کاک دکتۆر هەڤاڵ، یەکسەر ئەڵێ ئێمە ئەبێ بە هیواوە بۆ هیوا بڕوانین و لەناو پەلکە زێڕینەی هیواکاندا خەونەکان بچنینەوە، یان مایکەکە بخەرە بەردەم وەزیری تەندروستی لە یەک دەقەدا ۲٠ جار ئەڵێ لەسەر راسپاردەی رێزدار کاک مەسرور بارزانی ئەم کێشەیە چارەسەریش نەکەین هەر لە خەمی خەڵکداین.
فۆتۆکان ئەمڕۆیە و نوسەر خۆی چرکاندویەتی

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button