مەسعود بارزانی پەیامێک بۆ سەرۆکی فەلەستین دەنێرێت

لڤین:

جێگری سەرۆکی پەرلەمان و ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی کونسوڵخانەی فەلەستینی لە هەولێر کرد و پەیامێکی سەرۆکی پارتی گەیاندە کونسوڵخانەکە.

هێمن هەورامی رایگەیاندووە پەیامێکی مەسعود بارزانی بۆ مەحمود عەباس سەرۆکی فەلەستین، لەرێگای کونسوڵخانەوە گواستوەتەوە، بەڵام ئامادە نەبووە ناوەڕۆکی پەیامەکە ئاشکرا بکات.

تائێستا حکومەتی هەرێم هیچ هەڵوێستیکی فەرمی لەبارەی شەڕی ئەمجارەی ئیسرائیل و حەماس رانەگەیاندووە، بەڵام بەشێک لە حزبە سیاسیەکان هەڵوێستی خۆیان راگەیاندووە و دژایەتی خۆیان بۆ ئیسرائیل راگەیاندووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button