موقتەداسەدر:کوشتن کاری گەمژەکانە

لڤین:

سەرۆکی ڕەوتی سەدر داوا لە حکومەت دەکات تاوانبارەکان سزا بدات ودەڵێت، کوشتن ڕەفتاری کەسانی گەمژەیە کە دەیانەوێت ئاسایشی وڵات تێکبدەن.

موقتەدا سەدر لە تویتێکدا   ئیدانەی ئەو پشێویانەی کرد کە لە ماوەی ڕابردوودا لە عێراق ڕوویاندا  و تیایدا داوای کرد هاوڵاتیان ئارام بگرن و  حکومەتیش تاوانباران بداتە دەستی یاسا.

بەشێک لە دەقی تویتەکە:

بەشداری کردن هەڵبژاردنەکان یاسا و دەستوری خۆی هەیە کە لەسەر هەمووانە پاباندببن پێوەی لەچوارچێوەی یاسایی وشەرعی وعەقڵانیەت و نەتەوەییدا.

و کوشتن بەشێک نیە لەم یاسایانە بەڵکو ئەوە ڕەفتاری کەسانی گەمژەیە کەدەیانەوێت ئاسایشی وڵات تێکبدەن.

بە هۆیەوە داوا لە حکومەت دەکەم تاوانبارەکان بداتەدەستی یاسا  بەنزیکترین کات و داوا لە هەمووان دەکەم ئارام بگرن.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button