دادوەر عەبدولکەریم حەیدەر:
بڵێم دۆخی دادگاکان و دادوەری لەهەرێمی کوردستان باشە ئەوا ڕاست ناڵێم

لڤین:
دادوەر عەبدولکەریم حەیدەر ئەندامی پێشووی دادگای پێداچونەوەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “ئەگەر بڵێم دۆخی دادگاکان و دادوەری لەهەرێمی کوردستان باشە ئەوا ڕاست ناڵێم دادگاكان سه‌ربه‌خۆ نیین، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه له‌دادگای پێداچوونه‌وه‌ن”.
ئە لە دیدارێکیدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا وتیشی: دەسەڵاتی دادوەری لەم دوواییەدا وەک پەرلەمانی لێهاتووە حیزبەکان بە دابەشکاری حیزب دادوەرەکان دادەنێن دادوه‌ره‌كان بۆئه‌وه‌ی بگه‌نه پله‌باڵاكان واته (مناصب قضائی علیا) ڕێگه به‌حیزبه‌كان ده‌ده‌ن ئه‌مه شتێكی ناشیرینه به‌ڕاستی له‌به‌رئه‌وه خۆیان به‌قه‌رزاری ئه‌م لایه‌ن و ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه ده‌زانن.
دادوەر عەبدولکەریم حەیدەر دەشڵێت” ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌یسه‌ی چالاکوانان و ڕۆژنامەوانانی بادینان به‌وجۆره بۆم ڕه‌وانه‌كرابێت به‌تاوانی ڕه‌چاوناكه‌م به‌ڵكو به‌شتێكی زۆر ئاساییه ڕه‌چاوی ده‌كه‌م، دادوه‌رێك كه دادپه‌روه‌ر نه‌بێت خۆی ده‌زانێت وانییه و حوكمیشی له‌سه‌رده‌دات ئه‌وه شوێنی دۆزه‌خه.”
دادوەرەکە لەبارەی سزای زیندانیکراوانی بادینان دەشڵێت “ئه‌و بڕیاره‌ی كه ده‌رچوو له دادگای تاوانەکانی هه‌ولێر، وه دوای ئه‌وه دادگای پێداچوونه‌وه په‌سه‌ندی كرد به‌ڕاستی كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌ی یاسایی تێدا هه‌یه”.
ئەو لە دیدارەکەدا وردەکاری هەڵاکانی دادگای تاوان و دادگای پێداچونەوە ئاشکرا دەکات و و باس لەوە دەکات کە دادگا لە وەرگرتنی قسەی هەواڵدەری نهێنی کوتووەتە هەڵەوە و باسی دانپێدانانی سزادراوانی بادینانیش دەکات.
پێشتر ڕووگەش جەباری خێزانی ڕۆژنامەنوس شێروان شێروانی ڕاگەیاندبوو” پێشتر شێروان لێی پرسیم ئەوکاتەی لای من ڕۆیشتیت هیچ هەڕەشەیەکت لێکراوە پێم وت نا، ئنجا ئێستا تێدەگەم بۆ لێی پرسیم چونکە هەڕەشەیان بەمن لێکردبوو تابەزۆر دانپێدانانی پێ واژۆ بکەن.” لەوبارەیەوە دادوەر عەبدولکەریم حەیدەر وتی” واته لێره زۆركردنێكی مه‌عنه‌وییه پێویست بوو له‌سه‌ر دادگای تاوانه‌كان ژنه‌كه‌ی بهێنایه گوێی لێ ڕابگرن بزانن چی ده‌ڵێت نه‌ك من بڵێم بڕۆ قسه‌كانت هیچ به‌هایه‌كی نییه”.
ئەو دەشڵێت دادگاییکردنەکە “خاڵەکانی به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری زۆر تێدا نه‌بووه هیچ پره‌نسیپه‌كان كه له‌یاساكه‌ی خۆیدا هاتووه كه ئێمه جێبه‌جێی ده‌كه‌ین له‌ژیانی عه‌مه‌لی خۆماندا به‌ته‌واوه‌تی جێگر نه‌كراوه و زۆر په‌له‌ی تێدا كراوه حه‌زم ده‌كرد دادگا دڵی فراوانتربووایه و دادوه‌ره‌كان زیاتر سنگ فراوان بوونایه به‌تایبه‌تی ڕای گشتی چاودێری ده‌كات، من كه دادوه‌رم ده‌بێت زۆر گرنگی بده‌م به‌وجۆره دادگایكردنانه نه‌ك زوو له‌كۆڵ خۆمی بكه‌مه‌وه بابه‌شەش مانگ ده‌عواكه ته‌واو بكه‌م.”