بەرپرسێکی گۆڕان داوای سزا بۆ ئەوانە دەکات لە بزوتنەوەکەی هەڵدەگەڕینەوە

لڤین:

بەرپرسێکی بزوتنەوەی گۆڕان داوای بە سزا گەیاندنی ئەو کەسانە دەکات کە لە بزوتنەوەکەیان هەڵدەگەڕێنەوە و ئەو بە خۆفرۆش ناویان دەهێنێت.

شۆڕش حەمید، بەرپرسی ئەنجومەنی بەریتانیای بزوتنەوەی گۆڕان لە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك نوسیویەتی: دەمێکە لە ئەوروپا دەژیم سەرەڕایی ئەوەش بڕوام بەسزای توند بۆ خۆفرۆشان هەیەگۆڕان دەبێت چیدی لەهیچ خۆفرۆشێک کە بۆ پارە مەبدەئی خۆی دەفرۆشێت قبوڵ نەکات ڕابردوش ڕام وابوە خیانەتکاران وخۆفرۆشان حەقی ڕەق وتەقی خۆیانە بەسزای گەل بگەن.

ئەو ئاماژەی بەوەکردووە پێشتر هاوڕێکانی لەگەڵ بیرکردنەوەکەیدا نەبوون “ئێستا ئەگەر تاسەر ئەوە قبوڵ بکەین و خیانەتکاران بەسزای گەل نەگەیەنین پارتی وبرا بچکۆلە بەدزی وفزی  لەنەوت و لە ئیبراهیم خەلیل و کۆمپانیایی کارو ستریک زۆر خەڵک دەکڕن”.

ئەو وتوشیەتی کە “کاتیەتی بەبرا بچوک بڵێین ئەگەر ڕێکەوتنمان هەیە بۆ چاکسازیە لەگەڵتاندا ئێمە بروامان   بەبڕینی٪۲۱ لێبڕین نیە”.

ئەو لە نوسینەکەیدا وەک ئاماژەیەک بۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەڵێت “باپیرتان مستەفا بەرزانیمان بە سەرۆک قبوڵ نەبوە مەسعودی باوکتمان بەسەرۆک قبوڵ نەبوە تۆی برا بچوکمان هەرگیز قبوڵ نیە”.

شۆڕش حەمید ئەوشی وتووە” ڕۆژێک دێت چۆن شیعە سەدامیان لەسەر دوجەیل لەسێدارەدا ئێمەش تۆ لە سێدارە دەدەین لەسەر تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان، باوکیشت لەسەر خیانەتی ۳۱ ئاب هەی برا بچوک “.

ئەو وەک هەڵوێستێک لە بەرامبەر بون بە پارتی عەبدوڵای کوێخا موبارەک نوسینەکەی بڵاوکردووەتەوە و دەشڵێت: ئەگەر ئەوکات سەرکردایەتی گۆڕان پێشنیارەکەی منیان قبوڵ بکردایە بۆ بەسزاگەیاندنی محمد حاجی وڕێباز حەملان ئێستا هیچ کەس زاتی خۆفرۆشتنی بە برا بچکۆلە نەدەکرد.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button