سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم کۆدەبێتەوە

لڤین:
ئەمڕۆ سهرۆكی پهرلهمانی عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێ کردنی دۆخی سیاسی و ئابووری و ئەمنی.
بریارە ئەمڕۆ محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە رێگەی فرۆکەخانەی نێودهوڵهتیی ھەولێرهوه بگاتە ھەرێمی کوردستان و لەلایەن بەرپرسانی ھەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێ بکرێت.
کۆبوونەوەکە بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر دۆخی سیاسی و ئابووری و ئەمنیی نێوان عێراق و ھەرێمی کوردستان