
لە ناحیەی بەستۆرە گەنجێک کوژرا
لڤین لە ناحیەی بەستۆرەی سەر بە پارێزگای هەولێر دەستڕێژی گوللە لە گەنجێک کرا و دەستبەجێ گیانیلەدەستدا. دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لەناو بازاڕی ناحیەی بەستۆرە دەسترێژی گوللە لە گەنجێک کراوە کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا بووە و دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە. بەپێی زانیارییەکان گەنجەکە دەرچووی زانکۆیە و ماوەیەکی کەمە هاوسەرگیریی کردووە، کێشەیەکی کۆن هۆکاری رووداوەکە بووە.