لڤین
بانکی ناوەندی عێراق ئاماژە بەوەدەکات کە لە ماوەی هەفتەی رابردوودا زیاتر لە ١ ملیار و ٢٦٩ ملیۆن دۆلاری بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە خستۆتە بازاڕەوە.
بانکی ناوەندی عێراق لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بڕی ١ ملیار و ٢٦٩ ملیۆن و ٦١٥ هەزار و ٤٩ دۆلاری فرۆشتووە.
فرۆشی حەواڵەی دەرەکی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ١ ملیار و ٢٢٥ ملیۆن و ٩٦٥ هەزار و ٤٩ دۆلار بووە، بەڵام بڕی ٤٣ ملیۆن و ٦٥٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش فرۆشراوە.
بەرزترین فرۆشی دۆلار لە ڕۆژی یەکشەممە بووە کە ٢٦٠ ملیۆن و ٧٩٦ هەزار و ٧٧ دۆلار بووە، کەمترین فرۆشیش ڕۆژی سێشەممە بووە کە ٢٤٩ ملیۆن و ٣٠٩ هەزار و ٥٢١ دۆلار بووە.